هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ناسنامەی شەهیدێکی ڕاگەیاند

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، ئەندامێکیان بەناوی عەبدولعەزیز ئەلعەزیز لە کاتی ئەرکدا لە حەسەکە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ژیانی لەدەستداوە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ناسنامەی ئەندامێکیانی ڕاگەیاند کە ڕۆژی ٢٣ی ئایار لە شاری حەسەکە شەهید بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە عەبدولعەزیز ئەلعەزیز لەکاتی ئەرکدا لە ئەنجامی جەڵتەی دڵ ژیانی لەدەستداوە.

زانیاریەکان سەبارەت بە ناسنامەی شەهیدەکە بەم شێوەیەیە:

ناو و پاشناو: عەبدولعەزیز ئەلعەزیز

ناوی باوک: حەسەن

ناوی دایک: کافە

شوێن و بەرواری بەشداربوون: ١٧/٢/٢٠١٦ حەسەکە

شوێن وبەرواری شەهیدبوون: ٢٣/٠٥/٢٠٢٤ حەسەکە

لە درێژەی بەیاننامەکەدا، داوای سەرسڵامەتی ئاراستەی بنەماڵەی شەهید عەبدولعەزیز کرا و بەڵێن درا ڕێبازی شەهیدان تا بەدیهێنانی ئامانجەکانیان و دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی ئارام و ئەمن بەرنەدەن.