هێزەکانی رزگاری عەفرین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان لە زۆر ناوچە چالاکی وەڵامدانەوەیان ئەنجامداوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە ٤ی کانونی یەکەم لە ناوچەی عەزاز لە دژی بارەگای 'پۆلیسی تایبەت'ی دەوڵەتی تورک چالاکی ئەنجامدراوە. راگەیەنرا کە لە ئەنجامی ئەو چالاکییەکەدا ئۆتۆمبێلێکی داگیرکەران تێکشکا و ٢ پۆلیس برینداربوون.
هێزەکانی رزگاری عەفرین راشیگەیاندووە، کە لە ٦ی کانونی یەکەم لە هەرێمی باب بە شێوازی نیشانشکینی چالاکییەک ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا چەتەیەکی دەوڵەتی تورک کوژراوە.
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە ٧ی کانونی یەکەم لە ناوچەی مارع لە چالاکییەکی نیشانشکێنیدا چەتەیەکی داگیرکەر کوژراوە.
هێزەکانی رزگاری عەفرین ئەوەشی خستووەتەڕوو کە چالاکییەکانیان بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوام دەبێت.
هـ . ب