لە دێرک هەزاران کەس بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێپێوانیان ئەنجامدا

لە شاری دێرک بە هەزاران کەس بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کە لە ژێر گۆشەگیرییەکی تونددایە رژانە سەر شەقامەکان.

رێپێوانێک بۆ ئازادیی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە ناوچەی دێرکی کانتۆنی قامشلۆ بەڕێوەچوو.

هەزاران کەس لە دانیشتووانی ناوجەکانی گرکێ لێگێ، تل کۆچەر، چلئاغا و دێرکی سەر بە کانتۆنی قامشلۆ، ئەندامانی بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ-دەم)، بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا، پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە)، کۆنگرەی ستار و یەکێتی ژنانی گەنج بەشدارییان کرد.

خۆپیشاندانەکە لە بەردەم گەراجی رۆژئاوای دێرکەوە دەستیپێکرد و وێنەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و پانکارتی "ئازادی و دادپەروەری بۆ ڕێبەر ئۆجالان" بەرزکرانەوە.

خۆپیشاندانەکە لە گۆڕەپانی ئازادی گۆڕا بۆ میتینگ. زەینەب موراد ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پەیەدە لەوێ قسەی کرد.

زەینەب موراد رایگەیاند کە دەوڵەتی تورک بە زیادکردنی گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئۆجالان هەوڵی کۆتاییهێنان بە دۆزی کورد دەدات و وتی "گەلی ناوچەکە بە خەباتی خۆیان ئامانجەکانی دەوڵەتی تورک تێکدەشکێنن".

زەینەب موراد ئاماژەی بەوەشکرد، چارەسەرکردنی کێشە و ململانێکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە جێبەجێکردنی پرۆژەی نەتەوەی دیموکراسی رێبەر ئۆجالان دەبێت و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "بۆیە دەکرێت بە ئازادی جەستەیی رێبەر ئۆجالان کۆتایی بە ئاڵۆزیەکان بهێنرێت".

زەینەب موراد ستایشی پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کرد و وتی "بە یەکگرتوویی پێکهاتەکانی ناوچەکە کە فەلسەفەی رێبەر ئۆجالانیان کردۆتە بنەمای خۆیان، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک تێکدەشکێنرێن".

دواتر محەمەد عەبدولرەحیم هاوسەرۆکی مەجلیسی ناوچەی دێرک، قسەی کرد و رایگەیاند. خاوەندارێتی پێکهاتەکانی باکور و ۆژهەڵاتی سوریا لە رێبەر ئۆجالان ئاستی وابەستەبوونیان بە بیرۆکە و فەلسەفەی ئازادی و دیموکراسی و دادپەروەری رێبەر ئۆجالان نیشان دەدات.

محەمەد عەبدولرەحیم سەرنجی بۆ کردەوەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لەدژی رێبەر ئۆجالان ڕاکێشا و وتی: ئازادیی جەستەیی رێبەر ئۆجالان بە واتای ئازادی هەموو پپێکهاتەکان دێت."

میتینگ بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.

ف.ق