لە دێرک مەراسیمێک بۆ شەهیدان ڕێکخرا

لە دێرک مەراسیمێکی جەماوەری بۆ سێ شەهیدی شەڕڤانانی قەسەدە ڕێکخرا کە لە کات جیاوازدا لە بەرخۆدانی بەندوای تشریندا شەهید بوون.

ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری دێرک بۆ شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) دلیل ڕمێلان (جاسم محمەد) و شەڕڤان کۆچەر (میزەر قاسم) کە لە ٧ی کانوونی دووەم لە بەنداوی تشرین شەهید بوون، هەروەها شاهین چلاخا (عودەی ئەل خەراوی) کە لە ١٤ی کانوونی دووەم لە بەنداوی تشرین شەهید بووە، مەراسیمێکی غیابی بە بەشداری سەدان کەس لە ناوەندی گەنجانی شەهید باوەڕی شاری دێرک ئەنجامدا.

لە مەراسیمەکەدا دوای خولەکێک ڕێزلێنان، ئەندامی بنەماڵەی شەهیدان جەمیل چلاخا قسەیکرد و بە ئاماژە دان بە یەکگرتووی نەتەوەیی کورد و عەرەب لە بەرخۆدانی ئازادیدا و گوتی: "لە سەنگەرەکانی بەرخۆداندا لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان خوێنی گەنجانی کورد و عەرەب تێکەڵ بە خاک بووە. یەکگرتووی ئێمە مسۆگەری ئازادییە."

دواتر لە فەرماندەکانی قەسەدە محێدین خێرکی باسی لەوەکرد ئەرکی شەڕڤانان پاراستنی هەموو گەلانی هەرێمەکەیە لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان.

لە دوای قسەکان بەڵگەنامەی شەهیدان خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی هێژای شەهیدان کرا.

مەراسیمەکە بە ووتنەوەی درووشمی دڵسۆزی بۆ شەهیدان کۆتای هات.