هەزاران کەس لە گۆڕەپانی شێخ سەعید چاوەڕێی پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن
هەزاران کەس بۆ گوێبیستبوون و تەماشاکردنی پەیامە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە گۆڕەپانی شێخ سەعید لە ئامەد کۆبوونەتەوە.
هەزاران کەس بۆ گوێبیستبوون و تەماشاکردنی پەیامە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە گۆڕەپانی شێخ سەعید لە ئامەد کۆبوونەتەوە.
بۆ گوێبیستبوون و تەماشاکردنی پەیامە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، لە گۆڕەپانی شێخ سەعیدی ناوچەی سوری ئامەد شاشەی گەورە دانراون.
هەزاران کەس لە شارەکانی دەوروبەرەوە ڕوویانکردە ئامەد. گۆڕەپانی شێخ سەعید لەئێستەوە پڕ بووە. هاوڵاتیان سروودەکانی بەرخۆدان دەڵێنەوە و چەپڵە و هەلهەلە لێ دەدەن، وە درووشمی "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بە بەرخۆدانی سەردەکەوین" بەرزدەکەنەوە. جەماوەر چاوەڕێی ساتی خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکەن.