شاندێکی بەریتانی لەگەڵ ڕێکخراو و بزووتنەوەکانی ژناندا کۆبوونەوە
لە درێژەی چاوپێکەوتنەکانییدا شاندێکی بەریتانی لەگەڵ ڕێکخرا و بزووتنەوەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆبووەوە.
لە درێژەی چاوپێکەوتنەکانییدا شاندێکی بەریتانی لەگەڵ ڕێکخرا و بزووتنەوەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆبووەوە.
ئەندامانی شاندەکە پێکهاتبوونە لە؛ مادیسۆن مارتن ڕاوند، ڕاوێژکار و جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی ڕەنجی ئەنجومەنی کانتۆنی کینت، کارین کۆنستانتین، سەرۆکی پێشووی سەندیکانی کرێکاران ڕۆگەر لیۆنس و بەڕێوەبەری کامپینی میدی فڕۆکەخانەی جاسۆن کاپلان.
شاندەکە سەردانی ناوەندی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی کۆنگرە ستاری شاری قامیشلۆی کرد و لە لایەن ئەندامانی کۆنگرە ستار، یەکێتی ژنانی سوریانی و نوێنەرانی ژنانی یەکێتی کۆمەڵگەی مەدەنی و پارتە سیاسییەکانەوە پێشوازییان لێکرا.
لە سەردانییەکەدا شاندەکە دڵخۆشی خۆیان بە پێشکەوتنی ژیانیانەی ژنان لە تێكۆشانی مەدەنی و ئیدارییدا دەربری. لە کۆبوونەوەکەدا ئەندامی کۆریناسیۆنی ئەنجومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەستێرە قاسم سەرنجی خستەسەر سیاسەتە جیاکاری و دوورخستنەوەکانی حکومەتی نوێی شام لە دژی ژنان، ناوبراو ناڕەزایەتی خۆی بەرانبەر ئەو سیاسەتانە دەربڕی.