سۆهر: لە ٢٤ کاتژمێردا لانیکەم ٥ کەس کوژراوە

سۆهر ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە هەرێمەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی کاتی سووریادا لانیکەم ٥ کەس کوژراون.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤی سووریا (سۆهر)  ئاماری تاوان و کوشتنەکانی ٢٤ کاتژمێری سووریای ئاشکرا کرد.

سۆهر ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لایەنی کەم ٥ کەس لە هەرێمەکانی ژێر دەسەڵاتی شام کوژراون. سۆهر دەبارەی کوشتنی ٥ کەسەکە، ئاماژەی بەوەدا لە دەشتی خابی گوندەواری حەما تەرمێک بینراوەتەوە کە شوێنەواری فیشەکی پێوەبووە.

هەرەوەها لە شاری ئیدلب تەرمی چەکدارێکی حکومەتی شام لە نێو ماڵەکەی دۆزراوەتەوە.

هەروەها سۆهر ئاماژەی بەوەشکرد لە ناوچەی ڕەمیلی باشووری لازقیە کەسێک لە لایەن هاوژینەکەوەیە بە چەقۆ کوژراوە. سۆهر ئەوەشی ئاشکرا کرد لە گەڕەکی ئەبو حەیای باشووری ڕۆژئاوای شاری دێرەزوور ٢ کەس بەهۆی تەقینەوەی مینی جەنگەوە گیانیان لە دەستداوە.