بانگەوازی مێژوویی: بەهەزاران کەس بەرەو ئامەد دەچن
بە هەزاران کەس لە دێرسیم، ئورفا و ئێلحەوە بۆ بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بەرەو ئامەد بەڕێکەوتن.
بە هەزاران کەس لە دێرسیم، ئورفا و ئێلحەوە بۆ بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بەرەو ئامەد بەڕێکەوتن.
شاندی ئیمراڵی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان دوای دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لە ئەستەنبوڵ بانگەوازییەکە بڵاو دەکاتەوە و ئامادەکارییەکان بۆ بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ئامەدیش بەردەوامە.
جەماوەرێکی زۆر لە دێرسیمەوە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە بەرەو ئامەد بەڕێکەوتوون هەتا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە نزیکەوە لەسەر شاشەی گەورەی LED لە گۆڕەپانی شێخ سەعیدی ناوچەی سووری ئامەد بینەری پەیامەکە بن. جەماوەرە بە ئاوازی " ئەم بەرنادەن ڤێ دیلانێ" لەناو پاسەکاندا بەرەو پێشوازی بانگەوازییەکەوە دەچن.
لە ئێلح و ڕحاوە بەرەو ئامەد
هاوڵاتیانی شارەکانی ئێلح و ڕحا بەرەبەیانی لە بەردەم بینای رێکخستنی دەم پارتی شارەکان کۆبوونەوە و بە شیوەیەکی جەماوەری بەرەو ئامەد بەڕێکەوتن. هاوڵاتییان بە جۆش و خرۆش و وتنەوەی ئاوازە شۆڕشگێڕییەکان بەرە پێشوازی پەیامە مێژووییەکەی ڕێبە ئاپۆ دەڕۆن.