بە دیمەن

بە درووشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' پێشوازی لە شاندەکە کرا

شاندی ئیمراڵی کە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا چاوپێکەوتنی ئەنجامدا بەرەو ئەو هۆتێلە رۆشتن کە ڕاگەیاندراوەکەی تێدا دەخوێننەوە. شاندەکە بە درووشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' پێشوازییان لێکرا.

ئەندامانی شاندی ئیمراڵی، ئەحمەد تورک و پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر و تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان و جەنگیز چیچەک و فایەق ئەرۆڵ پاش دیدارەکەیان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، دوورگەی ئیمراڵییان بەجێهێشت، شاندەکە گەیشتنە هۆتێلی (Elit World).

شاندەکە لە لایەن گەلەوە کە لە پێش هۆتێلی (Elit World) کۆبوونەوە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" پێشوازییان لێکرا.