بە دیمەن

لەگەڵ بانگەوازە مێژووییەکەدا وێنەیەکی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵییەوە بڵاودەکرێتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکان لەگەڵ بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆدا، وێنەیەک بڵاودەکرێتەوە.

بانگەوازی مێژوویی

ئەندامانی شاندی ئیمراڵی، ئەحمەد تورک و پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر و تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان و جەنگیز چیچەک و فایەق ئەرۆڵ پاش دیدارەکەیان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، دوورگەی ئیمراڵییان بەجێهێشت، شاندەکە گەیشتنە هۆتێلی (Elit World).

چاوەڕوان دەکرێت کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکە کاتژمێر ١٧:٠٠ دەست پێ بکات. بڕیار وایە لەکاتی ئاشکراکردنی ڕاگەیاندراوەکەدا، ئەو وێنەیەی شاندی ئیمراڵی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ گرتوویانە، بڵاوبکرێتەوە.

ڕاگەیاندرا کە بانگەوازە مێژووییەکە وێنەی لەگەڵدا دەبێت. ئەندامانی شاندەکە ڕاگەیاندراوەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەخوێننەوە.