سیاسەتمەداری کورد عەلی ئەنگیزەک ئازاد کرا

سیاسەتمەداری کورد عەلی ئەنگیزەک کە سێ ساڵ لە ئەڵمانیا زیندانی کرابوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٨:٣٠ لە زیندانی دۆسڵدرۆف ئازاد کرا.

سیاسەتمەداری کورد عەلی ئەنگیزەک لە ٤ی ئاداری ٢٠٢٢ زیندانی کرا. ئەنگیزەک دوو ساڵ لە زیندانی شوتگارت ستامهایم و ساڵێک لە زیندانی دۆسڵدرۆف زیندانی کرا.

ئەنگیزەک لە لایەن بنەماڵە و هاوڕێیانی پێشوازی لێکرا، لەبەردەم زیندان کورتە لێدوانێکی دا. ئەنگیزەک سڵاوی لەو کەسانە کرد کە پێشوازییان لێکردوە و گوتی: "لە نێو عەلەوییەکاندا پەندێک هەیە دەڵێت 'ئەوەی دەست لە دۆزی خۆی هەڵبگرێت کەسێکی مردووە'. دەستم لە دۆزەکەی خۆم هەڵنەگرت. سڵاو لە هەموو کوردستانیان دەکەم کە تێدەکۆشن".

عەلی ئەنگیزەک لە ڕێی هەڤاڵێتی حەقی قەرارەوە لە ساڵی ١٩٧٦دا لە ئەسکەندەرونە بەشداری دۆزی ئازادی کوردستان بووە.

لە نیوان ساڵانی ١٩٨٠- ١٩٨٨ دا لە زیندانی تورکیادا زیندانی کرا.

عەلی ئەنگیزەک برای شۆڕشگێڕی تەمەن ٥٠ ساڵە حوسێن ئەنگیزەکە (جافر) کە لە هەفتەکانی ڕابردوودا شەهید بوونی ڕاگەیاندرا.