ڕێبەر ئاپۆ کلیلی چارەسەرییە
کەسایەتی وڵاتپارێز شێخ ئەحمەد حەمۆ باسی لە ڕۆڵی ڕێبەر ئاپۆ و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆیی کۆمەڵگەکان کرد و وتی: "کلیلی چارەسەری ڕێبەر ئاپۆیە، ئیتر دەبێت ئازادی جەستەیی بەڕێزی مسۆگەر بکرێت."
کەسایەتی وڵاتپارێز شێخ ئەحمەد حەمۆ باسی لە ڕۆڵی ڕێبەر ئاپۆ و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆیی کۆمەڵگەکان کرد و وتی: "کلیلی چارەسەری ڕێبەر ئاپۆیە، ئیتر دەبێت ئازادی جەستەیی بەڕێزی مسۆگەر بکرێت."
شێخ ئەحمەد حەمۆ یەکێک لەو وڵاتپارێزانەیە کە لە ساڵانی ٩٠ دا لە نزیکەوە چاوی بە ڕێبەر ئاپۆ کەوتووە، باسی لە ڕۆڵ، گرنگی و کاریگەرییەکانی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر کۆمەڵگەی کوردی و هەموو گەلانی بندەست کرد.
شێخ ئەحمەد حەمۆ ئاماژەی بە ستەمی دەوڵەتانی داگیرکەر کرد بەوەی هەرکەسێک داوای ئازادی دەکات و بۆ پاراستنی گەلەکەی دژی دەسەڵات و ستەم بوەستێتەوە، بە ناوی تیرۆر دادگایی و سزا دەدرێت.
شێخ ئەحمەد حەمۆ وتی: "ڕێبەرایەتیمان وەک پێغەمبەرێک وایە. پێغەمبەر کەسانێکن کە بۆ گەلان پڕۆژەیان هەیە. ئەوان تێکۆشان بۆ گەلەکەیان دەکەن. ڕێبەر ئاپۆ لە پارێزنامەکانیدا پڕۆژەیەکی پێشکەش کردووە کە هەموو گەلان لەخۆ دەگرێت. حکومەت لە پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک دەترسێت. بۆیە پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان دژی ڕێبەر ئاپۆ دەست پێکرد. بۆیە ترسیان لە بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ هەبوو. بە دیل گرتنی ڕێبەر ئاپۆ، ئامانجیان ئەوە بوو کە دۆزی کورد ١٠٠ساڵی دیکە دوابخەن. بەڵام بە پێچەوانەوە ڕۆژ بە ڕۆژ هەزاران کەس خاوەندارییان لە ڕێبەر ئاپۆ کرد.
هەروەها زۆر چالاکیی فیداییانە ئەنجامدرا. بە دەیان کەس ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا و دژی پیلانگێڕی وەستانەوە. ئێمە وەک گەلی کورد لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا بە دیل گیراین، بۆیە بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆش ئازاد دەبین.
کلیلی چارەسەری ڕێبەر ئاپۆیە
حەمۆ بەبیری هێنایەوە کە دۆزی کورد قەد کۆتایی نایەت و وتی: "کلیلی چارەسەری هەموو کێشەکان لای ڕێبەر ئاپۆیە، دەبێت ئیتر ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت. بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت تێکۆشانمان بەرز بکەینەوە و ئازادی جەستەیی ڕێبەرایەتیمان مسۆگەر بکەین."