فەد-کورد بانگەوازی پێشوازیکردنی بەهێزیی بۆ پەیامە مێژوویەکە کرد

فەد-کورد داوای لە کوردستانیان و دۆستانیان کرد لە ناوەندی کۆمەڵگەیی و گۆڕەپانی بەرلین کۆببنەوە و بە جۆشەوە پێشوازی لە پەیامە مێژووویەکەی ڕێبەر ئاپۆ بکەن.

فیدارسیۆنی کوردستانیانی ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا (فەد-کورد) دەربارەی پەیامە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ کە کاتژمێر ١٥:٠٠ بە کاتی ئەورووپا دەدرێت، ڕاگەیاندراوێکی بانگەوازی بڵاوکردەوە.

فەد-کورد لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، کاتی ڕاگەیاندنی پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ گرنگترین کاتی مێژوویی تێکۆشانی تەڤگەری ئازادییە و بۆ ئایندەی گەلان هەڵگری مانادارییەکی مێژووییە.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەختکراوەتەوە لەوەی پەیامەکە نەخشەڕێگەی ئازادییە لە دژی ستەم، ئاشتییە لە دژی شەڕ و دیموکراسییە لە دژی دیکتاتۆری.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوای پێشوازیکردنی بە جۆش کراوە و هاتووە: "بۆ گوێبستکردن و خاوەنداریکردن لە پەیامەکە داوا لە کوردستانیانی نیشتەجێی ئەورووپا دەکەین، کاتژمێر ١٥:٠٠ بەکاتی ئەورووپا لە ناوەندە کۆمەڵگەیەکان، کۆمەڵەکان و گۆرەپانەکاندا بە جۆشەوە کۆببنەوە."

لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی لە کوردستانیان و دۆستانیان کراوە کاتژمێر ١٤:٣٠ بە کاتی ئەورووپا لە گۆرەپانی دەروازەی براندنبێرگ لە بەرلین کۆببنەوە بۆ خاوەنداریکردن لە پەیامە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ.