جێگەی ڕاگەیاندنی بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ ئاشكرا کرا

شوێنی ڕاگەیاندنی پەیامە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ دیاری کرا و لە Elite World Otel لە ئەستەنبوڵ دەدرێت.

شاندە حەوت کەسییەکەی ئیمراڵی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ ئەنجامدانی سێهەم دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا بەرەو دوورگەی ئیمراڵی کەوتنەرێ.

شاندەکە پێکهاتوون لە؛ ئەحمەد تورک، پەروین بوڵدان، سری سوورەیا ئۆندەر، تولای حاتەم ئۆغۆللاری، تونجەر باقڕخان، جەنگیز چیچەک و فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ.

شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی دوای گەرانەوەیان لە ئیمرالی، لە تەقیسمی ئەستەنبوڵ لە هۆتێل ئەلتە وۆرلد ( Elite World Otel) لە کاتژمێر ١٧:٠٠ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دەدات.