دەوڵەتی تورک لە دەشتاییەکانی ڕوەیشد ١٢ کەسی شەهید کرد

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ڕایگەیاند دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دەشتاییەکانی ڕوەیشدی باشووری شەدادی کانتۆنی جەزیرە ١٢ کەسی شەهیدکرد کە ٤ شەڕڤانی قەسەدە و ٢ شوانی تێدایە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) دەربارەی هێرشەکانی فڕۆکەی جەنگی و بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشووری شاری شەدادی کانتۆنی جەزیرەی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

قەسەدە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر ٣ ی پااش نیوەڕۆ، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگی، چەند هەرێمێکی لە دەشتاییەکانی ڕوەیشد لە هەرێمی شەدادی باشووری حەسەکەیان بۆردوومان کرد.

قەسەدە ڕایگەیاند فڕۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک خاڵەکانی هێزەکانی قەسەدە و ماڵی کرێکارانی مەدەنیان بۆردوومان کرد، هەروەها لەسەر ڕێگەی خورافی لەنێوان دەیرەزۆر و حەسەکە ئۆتۆمبیلێکی سڤیل کە دوو شوانی تێدابوو کرایە ئامانج. قەسەدە ڕایگەیاند کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ١٦ جار هێرشی ئاسمانی کردووەتە هەرێمەکە.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی قەسەدە، ٤ شەڕڤانی قەسەدە و ٦ کرێکاری سڤیل و ٢ شوان شەهیدبوون.