چالاکییەکەی ژنێڤ گەیشتە ٥٠ هەمین مانگ: مەرجی سەرەکی ئاشتی، ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیە

چالاکی دانیشتن لە ژنێڤ کە هەموو چوارشەممەیەک بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت، گەیشتە ٥٠ هەمین مانگ. چالاکوانان گوتیان: "مەرجی سەرەکی ئاشتییەکی درێژخایەن، بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە".

چالاکیی دانیشتن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤی سویسرا، گەیشتە ٥٠ هەمین مانگ.

چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی ئازادیی کوردستان دەستی پێ کرد. پاشان ئەندامی کۆمیتەی چالاکییەکە ڕەمەزان کزلکورت قسەی کرد و ڕایگەیاند، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دامەزراوە نەتەوەییەکان و بەتایبەت نەتەوە یەکگرتووەکان هەراسان دەکەن.

هەروەها جەختی کردەوە، لەکاتێکدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوای ئاشتی درێژخایەن و دیموکراسی دەکرێت، پارادایمی نەتەوەی دیموکراتی ڕێبەر ئاپۆ گرنگی زیاتر بووە و گوتی: "مەرجی سەرەکی بۆ ئاشتییەکی درێژخایەن، بەدیهێنانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە. ئێمەی کوردستانیانی نیشتەجێی ژنێڤ، بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە گۆڕەپانەکان دەبین".

پاشان دەقی ڕاگەیاندراوەکە خوێنرایەوە.

چالاکی دانیشتن تا کاتژمێر ١٧:٠٠ بەردەوام بوو.