قەسەدە ناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکرا کرد
ناوەندی ڕاگەیاندی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ناسنامەی ٣ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە مانگەکانی کانوونی یەکەم و کانوونی دووەم و شوبات شەهیدبوون.
ناوەندی ڕاگەیاندی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ناسنامەی ٣ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە مانگەکانی کانوونی یەکەم و کانوونی دووەم و شوبات شەهیدبوون.
ناوەندی ڕاگەیاندی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی ٣ شەڕڤانی شەهیدی ئاشکرا کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: "هێزەکانمان سەلماندیان کە دەتوانن هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە تەواوی هێرش و هەڕەشەکان بپارێزن. هێزەکانمان لە تەواوی بەرەکان، بەتایبەت لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق بەرخۆدانێکی مێژووییان کرد و لەسایەی بەرخۆدان و پشتگیری تەواوی پێکهاتەکانی هەرێمەکە، تەواوی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی تێکشکان و هەرێمەکە پارێزرا.
ئیتر هەمووان دەزانن کە شەڕڤانەکانمان بە شەو و ڕۆژ لە بەرەکاندا، هەرێمەکە لە هێرشەکانی داگیرکەران دەپارێزن و جەنگێکی چارەنووسساز دەکەن و مێژوو دەنووسنەوە و زیانی مەزن بە داگیرکەران دەگەیەنن.
لەم بەرخۆدانەدا ٣ شەڕڤانمان شەهیدبوون و ناوەکانیان بەم جۆرەیە: ماهیر/بەشار عەبدولسەلام ئەل ئیبراهیم، مەزڵوم حەمرات/حوسێن یوسف ئەل فەرەج، بێکەس قامیشلۆ/ وەلید عەبدولباست عەلی.
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان دەکەین و بەڵێن دەدەین بۆ درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان و بەدیهێنانی ئامانجەکانیان.
زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی شەهیدان بەم جۆرەیە:
ناسناو: ماهیر
ناو و پاشناو: بەشار عەبدولسەلام ئەل ئیبراهیم
ناوی دایک: نەزهە
ناوی باوک: عەبدولسەلام
شوێنی لەدایکبوون: مەنبەج
شوێن و کاتی شەهیدبوون: بەنداوی تشرین – ٢١ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤.
* * *
ناسناو: مەزڵوم حەمرات
ناو و پاشناو: حوسێن یوسف ئەل فەرەج
ناوی دایک: فزە
ناوی باوک: یوسف
شوێنی لەدایکبوون: ڕەقە
شوێن و کاتی شەهیدبوون: عەین عیسا _ لە ئەنجامی نەخۆشی دڵ لە بەرەکانی شەڕ شەهیدبوو – ٢٣ ی شوباتی ٢٠٢٥
* * *
ناسناو: بێکەس قامیشلۆ
ناو و پاشناو: وەلید عەبدولباست عەلی
ناوی دایک: ڕۆژین
ناوی باوک: عەبدولباست
شوێنی لەدایکبوون: قامیشلۆ
شوێن و کاتی شەهیدبوون: بەنداوی تشرین – ٢٣ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥".