بە دیمەن

گابریێل لیفیڤرێ: ئەگەر داهاتوویەکی دیموکراتیکمان دەوێت، ئەوا مۆدێلی ڕۆژئاوا داهاتووە

ڕۆژنامەنووس گابریێل لیفیڤرێ ئاماژەی بەوەکرد ڕۆژئاوا بۆ داهاتووی دیموکراسی ئەوروپا زۆر گرنگە و گوتی: "ڕۆژئاوا ڕووبەڕووی مەترسیی قڕکردنە. پاراستنی ڕۆژئاوا و مۆدێلەکەی ئەرکی هەموو کەسێکە".

دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە هێرشەکانیان بۆ سەر هەرێمەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامن. لە هێرشە ئاسمانی و زەمینەکاندا ژن، منداڵی ساوا لە نێو مەدەنییەکان شەهید دەکرێن. لە گرێ سپی، سەرێکانی و عەفرینی داگیرکراو، لە دەستپێکی داگیرکارییەوە تاوانی جەنگ و تاوان لە دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێن. ئەم تاوانانە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هەرێمە داگیرکراوەکانەوە دەکرێن، لە ٥-٦ی شوباتدا لە بروکسلی پایتەختی بەلیجکا لە لایەن دادگای گەلانی هەمیشەیی (PPT)وە لێکۆڵینەوەی لەسەر کرا. ڕۆژنامەنووسی بەلجیکی و پارێزەری مافەکانی مرۆڤ گابریێل لیفیڤرێ کە بە خەباتەکانی لە بواری مافەکانی مرۆڤدا دەناسرێت، لە ناو شاندی دادگادا بەشدار بوو.

گابریێل لیفیڤرێ ئاماژەی بەوەکرد دادگای گەلانی هەمیشەیی زۆر گرنگە و گوتی: "دەیان ساڵە بەدواداچوون بۆ خەباتەکانی ئەم دادگایە دەکەم. نادادپەروەری و فشار لە دژی گەلان ئاشکرا دەکات. پەیوەست بە هەڵوێستی شاندی دادگا، ڕەشنووسێکی بڕیارمان ڕاگەیاند. ڕەشنووسی بڕیارنامەکەمان کراوە بوو. دژایەتیمان لەگەڵ تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی و قڕکردن دەربڕیوە. ئەگەر ئەم دۆخە چاوی لێبکرێت، بە دڵنیاییەوە ئەم قڕکردنە تەواو دەبێت. بۆیە دەبێت کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەستوەردان بکات، ئەگەرنا ڕووبەڕووی قڕکردن دەبینەوە.

دەسەڵاتداری لە تورکیا-سەرۆکۆمار و وەزیر- هەندێکجار لە میدیای دیجیتاڵیدا چالاکییە تاوانکارییەکانیان وەک 'تێکۆشان لە دژی تیرۆر' نیشان دەدەن و پێناسەی دەکەن. هەوڵ دەدەن کاریگەری لەسەر ڕای گشتیی تورکیا دروست بکەن و ڕێگری لە ڕەخنە لە ئاستی نێونەتەوەیی بکەن.

ڕاپۆرتەکە تاوانەکان دەسەلمێنت

 لە بەردەوامی قسەکانییدا گابرێل لیفیڤرێ بەرخۆدان لە دژی داگیرکاری، وەک تیرۆریزم پێناسە دەکرێت. لە سووریا ئەوەی ڕوودەدات بەرخۆدانە لە دژی هێزێکی داگیرکەر، یانی تیرۆرییزم نییە. لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا بەرخۆدەرانی ئەوروپا لە دژی داگیرکاری ئەڵمانیا بوون. ئەم بەرخۆدەرانە لە لایەن ئەڵمانیایەوە وەک تیرۆریزم ناسێنران، بەڵام لە ڕاستییدا ئەوانە شەڕڤانی بەرخۆدان بوون. لە هەندێک دۆخدا بەرخۆدان و بەرخۆدانی چەکداری ناچارییە".

تورکیا بەرپرسیارە

گابرێل لیفێڤرێ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئەو گروپانەی ئێمە پێیان دەڵێین 'چەتەی بە کرێ گیراو' لەلایەن تورکیاوە پارێزراون. ئەم گروپانە لەلایەن تورکیاوە چەکداردەکرێن و بەڕێوەدەبرێن. لە واقیعدا وەزیری بەرگری تورکیا هەماهەنگی و ڕێکخستنی ئەو هێزانە دەکات. لەو هەرێمانەی تورکیا داگیری کردوون، بەڕێوەبەری تورکییە، هەموو شتێک بە زمانی تورکی دەکرێت، ئەمەش دۆخەکە هێندەی تر ڕوونتر دەکاتەوە. هەروەها ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوان و تەکنیکانەی بەکاردەهێنرێن، هی ئەو گروپانە نییە، بەڵکو سەر بە سوپای تورکە.

ئەردۆگان، بە شێوەیەکی زۆر فێڵکردنانە، حساب بۆ یاسای نێونەتەوەیی ناکات و لە فشارەکانی لەسەر ڕۆژئاوا بەردەوامە. دەیەوێت ئەو مۆدێلە دیموکراتیکە لەسەر بنەمای یەکسانی ژن-پیاو لە ڕۆژئاوا دامەزرا، لەناو ببات. چونکە ئەم مۆدێلە هەڕەشەیە بۆ سەر تورکیای موحافزکار کە لەسەر یەک ئایین دامەزراوە. پەیماننامەکانی جنێڤ و یاسا نێونەتەوەییەکان بە تەواوی حسابی بۆ ناکرێت".

گۆڕانکاری نزیکایەتییە

دەبێت گەلی سووریا خۆیان داوای مۆدێلی ڕۆژئاوا بکەن بەڵام خاوەنی هێز نین. ئێستا گروپێک جیهادیست لەسەر دەسەڵاتە و بە پڕۆسەیەکی ڕاگوزەر دەژین. هەروەها ئەم گروپە دەڵێن ئامادەن زیهنیەتی بەڕێوەبردن بگۆڕن و کردەوەکانی داعش ئەنجام نادەن. ئێمەش چاوەڕێین ئەوە ببینین. بەڕای من ئەمە دیموکراسییەکی کامڵ نییە، بەڵام دیکتاتۆرییەکی ئیسلامیی خوێنڕێژ و توندڕەویش نییە، بەڵام دەڕوانین ئایا دەتوانێت پێکهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی سوریا ببن بە یەک یان نا".

ڕۆژئاوا بۆ داهاتوو مۆدێلێک پێشکەش دەکات

گابرێل ئاماژەی بەوەکرد کە مۆدێلی ڕۆژئاوا لە چەندین وڵات کە باوەڕیییان بە دیموکراسییە دەتوانرێت ببێت بە نمونەیەک و گوتی: "دیموکراسیمان ڕاستڕەوەکانەوە سنوردارکراوە. کەواتە مۆدێلمان نییە. بۆیە بەڕای من پێویستە تا دەتوانین پشتگیری ئەم مۆدێلە بکەین، ئەمە مۆدێلی داهاتووە.

ئەگەر سیستەمی دیموکراتیکمان دەوێت، مۆدێلی ڕۆژئاوا داهاتووە. هەموو کێشە ئابوور و ڕەگەزییەکان چارەسەر دەکات. مۆدێلێکی نوێیە بە پێی تەکنەلۆژیا، فەلسەفە و کەلتووری کۆمەڵگەکانە. ئەگەر بەڕێوەبەران لە سوریا خۆبەڕێوەبەری قبوڵ بکەن، ئەمە هەنگاوێکی گەورە دەبێت بۆ داهاتوو".

'پشتگیری ئۆجالان و پەکەکەین'

گابریێل لیفێڤرێ لە کۆتایی قسەکانییدا گوتی: "هەمووکات لایەنگری تێکۆشانی پەکەکە و ئۆجالانین و زۆرکەسی دیکەش بەردەوام پشتگیری ئەوان دەکەن.

هەروەها ئەمڕۆ لە نێوان ئیمراڵی و دەسەڵاتدا چەند دانوستان هەیە بەڵام ناوەڕۆکی نازانم، تاکە شتێک دەیزانم سەرۆکۆماری تورکیا مۆدێلی ڕۆژئاوای قبوڵ نییە. هەربۆیە دەیەوێت لە ناوی ببات. لەبەر ئەوەی سەرکەوتنی مۆدێلێکی وەها لە نزیک سنووری ئەو مەترسیدارە، بەڵام ئەمە ئەردۆگانە دیارنییە کە چی دەکات.