گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە شێوەی ڕاستوخۆ پێشوازی لە پەیامە مێژوویەکە دەکەن

گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە جۆشەوە و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی شاشەکانەوە پێشوازی لە بانگەوازییە چاوەڕوانکراوەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن.

چاوەڕوان دەکرێت دوای گەڕانەی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی لە ئەنجامدانی سێهەم دیدارییان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی مێژوویدا پەیام و بانگەوازییە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە کاتژمێر ١٧:٠٠ بە کاتی هەرێمی لە ئەستەنبوڵ ڕابگەیەنرێت.

لە چەندین شاری هەرێمی و نێونەتەوەییدا ئەم بانگەوازییە بە شێوەیەکی ڕاستەخۆ پەخشدەکرێت.

لەو چوارچێوەیەدا لە ڕێگەی شاشەی گەورەوە لە کاتژمێر ١٦:٠٠ لە شارەکانی قامیشلۆ، حەسەکە، دێرک، ڕەقە، تەبقا، کۆبانێ و حەلەبی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پەیامەکە پەخش دەکرێت.

جێگەی دانانی شاشەکان بەم شێوەیە:

قامیشلۆ: یاریگای ١٢ی ئازار

حەسەکە: پارکی چواری نیسان

دێرک: پارکی ئازادی

تەبقا: یاریگای وەرزشی ئیتحاد / شاری وەرزشی کۆچبەرانی عەفرین و شەهبا

ڕەقە: یاریگای شارەوانی

کۆبانێ: گۆڕەپانی ژنی ئازاد

حەلەب: گۆڕەپانی ئەل زەیتوون.