لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا سەربازێکی حکومەتی دیمەشق گیانی لەدەستدا

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی سەمۆقای کانتۆنی شەهبای بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا سەربازێکی حکومەتی دیمەشق گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی سەموقای کانتۆنی شەهبای بۆردومان کرد. بەگوێرەی زانیاریەکان، لە بۆردومانەکەدا ئەندامێکی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق گیانی لەدەستدا.

هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەدژی هەرێمەکە بەردەوامە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢دا زیاتر لە ٥٢ سەربازی حکومەتی دیمەشق گیانیان لەدەستداوە.

ف.ق