لە حەوت شارەوە گەل بەرەو بەندوای تشرین بەڕێکەوت
خەڵکی شارەکانی قامیشلۆ، دێرک، گرکێ لەگێ، چلاخا، تربەسپی، تل حەمیس و عاموودای کانتۆنی جزیرە بۆ بەشداربوون لە بەرخۆدانی بەندوای تشرین بەرەو بەنداوەکە بەڕێکەوتن.
خەڵکی شارەکانی قامیشلۆ، دێرک، گرکێ لەگێ، چلاخا، تربەسپی، تل حەمیس و عاموودای کانتۆنی جزیرە بۆ بەشداربوون لە بەرخۆدانی بەندوای تشرین بەرەو بەنداوەکە بەڕێکەوتن.
لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر بەنداوی تشرین، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە حەوت شارەوە بەمەبەستی بەشداربوون لە ئێشکگری بەرخۆدانی تشرن، گەل بە جۆشەوە بەڕێکەوت.
لە نێو کاروانی گەلدا چەندین هونەرمەند، ڕۆشنبیر و نوسەر هەیە و بە ئیرادەی خاوەندارییەوە بەشدارن.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٨ی کانوونی یەکەمەوە لە هێرشی سەختی سەر بەنداوی تشریندایە، گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دژی ئەو هێرشانە بۆ پاراستنی بەنداوەکە لە بەنداوی تشرینن.
لە سەرەتای چالاکی ئێشکگرییەوە تا ئێستا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی سەر هاوڵاتییانی مەدەنی چالاکییەکە دەکات. لە نێوان ٨ بۆ ٣٠ی کانوونی دووەم بە لانی کەمەوە ٢٤ کەس شەهید بوون و ٢٢١ی دیکەش بریندار بووە بە هۆی ئەو هێرشانەوە.
لە بەرانبەردا گەل بەوپەڕی مۆراڵ بەرزییەوە ڕوو دەکەنە بەنداوەکە و پەیامی پاراستنی بەنداوەکە و پشتیوانی هێزەکانی قەسەدە و یەپەژە دەدەن.