لە ڕەقە ڕێپێوان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ئەنجامدرا

لە ڕەقە بە ڕێپێوانێکی جەماوەری بەرفراوان گۆشەگیری سەختی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرەمەزارکرا و بانگەوازی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد درا.

لە ڕەقە بە ڕێپێوانێکی جەماوەرەی گۆشەگیری و درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا بۆ ماوەی شەش مانگ کە دەسەڵاتداری تورک سەپاندوویەتی شەرمەزارکرا.

ڕێپێوانەکە لە پێش نەخۆشخانەی منداڵانەوە دەستیپێکرد، بە بەرزکردنەوەی وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و پانکارتی "ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ئازادی گەلانی بندەستە" هەتا گۆڕەپانی ژنی ئازاد بەردەوام بوو. دواتر هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری کانتۆنی ڕەقە مەشلەب ترکان قسەیکرد و وتی: هەڵمەتی ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە هەموو جیهاندا دەنگی داوەتەوە،لە ئێستادا پێی نایە قۆناغی دووەمەوە لەسەر هەموو ئاستەکان چالاکی ئەنجام دەدرێت."

لە درێژەی قسەکانیدا ترکان سەرەنجی خستە سەر سەختکردنی گۆشەگیری بە پاساوی 'سزای دسپلین' و وتی: "ئەم سزایە لە دژی یاسا نێونەتەوەیی و ناوخۆییەکانە. تا دێت گۆشەگیری سەختتردەکرێت و بە پاساوی سزای دیسپلین ڕێگە بە چاوپێکەوتن نادرێت."

لە چالاکیەکەدا بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی کۆمبوونی ژنانی زەنوبیای ڕەقە کینانا عەبدۆ قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا ئامانجی هێزەکانی پلانگێڕ ئەوەیە کە پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاستەنگ بکەن و وتی: "ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بووە بە سیمبۆڵی ئاشتی، ئازادی و ژیانی هاوبەشی جیهانی، بۆیە دەیانەوێت لە ڕێگەی گۆشەگیرییەوە بە ڕامانەکانی بگرن. بۆیە تاکە چارەسەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆیە. لەسەر ئەو بنەمایە تا مسۆگەرکردنی ئازادی جەستی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان."

چالاکیەکە بە سڵاوکردن لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەکۆتاهات.