لە تربەسپی و چلئاغا گۆشەگیری ئیمڕالی شەرمەزار کرا

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێری سوریا لە تربەسپی و چلئاغا لەدژی گۆشەگیری و هێرشی داگیرکەری رێپێوانیان ئەنجامدا و سڵاویان بۆ بەرخۆدانی گەریلا نارد.

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێری سوریا لە ناوچەی تربەسپی و چلئاغای قامشلۆ بە خۆپیشاندانێک گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد و پشتگیری خۆیان بۆ هێزەکانی گەریلا دەربڕێ.

خۆپیشاندانەکە لە بەردەم ناوەندی تەڤگەری گەنجان لە رۆژئاوای تربەسپی دەستی پێکرد و لە هەموو ناو بازار بەردەوام بوو.

لە کۆتایی ناو بازاردا خۆپیشاندانەکە بۆ میتینگ گۆڕا، لەوێ ئەندامی تەڤگەرەکە محەمەد ئەلمەیاح قسەی کرد و وتی، " گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان لەدژی هەموو گەلانی هەرێمەکەیە و هێزەکانی گەریلا لەدژی ئەم سیاسەتە بوونەتە قەڵغان."

لەمەیاح ئاماهەی بەوەکرد، ئێمەی گەنج بە هزر و فەلسەفەی رێبەر ئۆجالانەوە وابەستەین و لەدژی هەموو پرۆژەیەکی داگیرکەرین و لەگەڵ هێزی گەریلاداین."

خۆپیشاندانە بە سڵاوکردنی بەرخۆدانی گەریلا کۆتایی هات.

ف.ق