لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکدا٤٠ گوندی تل تمەرلە کارەبا بێبەش بوون
نزیكەی ٤٠ گوندی سەر بە شارۆچکەی تل تەمر و زركان، بەهۆی پەلاماری دەوڵەتی تورك و چەتەكانییەوە، بێكارەبا دەژین.
نزیكەی ٤٠ گوندی سەر بە شارۆچکەی تل تەمر و زركان، بەهۆی پەلاماری دەوڵەتی تورك و چەتەكانییەوە، بێكارەبا دەژین.
ئاژانسی هاوارنیوز بڵاوی كردەوە، لە ڕۆژی ٦ی ئەم مانگە، كە دەوڵەتی تورك و چەتەكانی، گوندەكانی دەوروبەری تل تەمرو زركایان بۆرومان كرد و وێستگەیەكی كارەبای ناوچەكە كەوتە بەر بۆردومانەكە و لەكار كەوت، لەو ڕژۆژەوە، ٤٠ گوندی سەر بە شارەدێی تل تەمر و زركان، بێكارەبا بوون.
بەگوێرەی ئاژانسەكە، هەر بەهۆی كردەوە تیرۆیستییەكانی چەتەكانەوە، نزیكەی هەزار و ٥٠٠ مەتر هێڵی كارەبا و چەندین ستوونی كارەبای ناوچەكە، كەوتوون و تائێستا نەتوانراوە چاك بكرێنەوە و هێزەكانی ڕوسیاش كە لەو ناوچەیەن، نەیانتوایوە هەماهەنگیی لەگەڵ دەوڵەتی تورك بكەن بۆ كارئاسانیی لەبارەی تیمەكانی چاككردنەوەی هێڵەكانی كارەبا.
ک-ش