شەڕڤانانی قەسەدە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیان خستەخوارەوە

هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە) رایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبهەڵگری دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان خستووەتە خوارەوە.

لە راگەیەندراوی قەسەدەدا هاتووە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبهەڵگری دەوڵەتی داگیرکەری تورک کاتێک ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەی زرگان دەکرد، دوێنێ ئێوارە کاتژمێر ١٧:٠٠ لەلایەن هێزەکانیانەوە بینراوە و دواتر بێکاریگەر کراوە."

ف.ق