سەپاندنی سزای زیاتر لە ٣ ساڵ زیندان بەسەر رۆژنامەنووسێکی کورد پەسەندکرا

دادگای باڵای تورکیا سەپاندنی سزای ٢ ساڵ و ١٣ مانگ و ١٥ رۆژ زیندان بەسەر رۆژنامەوان ئۆزگور پاکسۆی پەسەند کرد.

لە دۆسیەی بانگەشەی "پرۆپاگەندە بۆ رێکخستن" کە ٤ی کانونی دووەمی ٢٠١٦ لە بەرامبەر رۆژنامەوان ئۆزگور پاکسۆی کرابووەوە، سزای زیندان بڕابووەوە و سزاکە پەسەند کرا.

دادگای هەرێمیی بەهۆی ١٥ هەواڵی پاکسۆی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکرابوونەوە، داوای سزای کردبوو. هەروەها لە دۆسیەکەدا ئەو هەواڵانەشی دانرابوون، کە کەسانی تر لە هەژمارەکانی خۆیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردبوونەوە. دادگای سزا قورسەکانی شڕنەخ بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی هەواڵ سزای ٢ ساڵ و ١٣ مانگ و ١٥ رۆژ زیندانی بۆ ئەو رۆژنامەوانە بڕیبووەوە.

دادگای باڵای تورکیاش سەپاندنی ئەو سزایەی بە سەر رۆژنامەوان ئۆزگور پاکسۆی پەسەند کرد.