ـەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی بە ناونیشانی "یەکێتی ئەورووپا، ڕۆژهەڵاتی ناوین، تورکیا و کوردان" لە پەڕلەمانی ئەورووپا ڕێکخرا. کۆنفرانسەکە لە لایەن کۆمسیۆنی هاوڵاتییانی تورکیایی ئەورووپا (EUTCC) ئەنجام دەدرێت و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
سەرۆکی EUTCC کاریان وێسترهایم وتەی سەرەتایی کۆنفرانسەکەی کرد و سوپاسی ئەو کەسانەی کرد کە لە کاروبارەکانی کۆنفرانسەکەدا ڕۆڵییان هەیە. وێسترهایم بیری هێنایەوە 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ کە لە ٢٧ی شوباتدا کردی، لە پەڕلەمانی ئەورووپا و کۆنسەیی ئەورووپادا بە ئەرێنی پێشوازی لێکرا و ئەمەی گوت: "بەهیوایین دەرفەتەکە بقوازرێتەوە و بگەین بە تورکیایەکی دیموکراتیک."
شیدەر: تەڤگەری کورد هاوکات تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسییە
لە پارتی سۆسیالیستی ئەرووپا – نەمسا، پەڕلەمانتاری پەڕلەمانی ئەورووپا و ئەندامی گرووپی دۆستایەتی کوردانی پەڕلەمانی ئەورووپا ئەندرێس شیدەر قسەیکرد، لە قسەکانییدا سەرنجی خستەسەر بانگەوازییەکی ڕێبەر ئاپۆ و گوتی: "تەڤگەری کورد لە هەمان کاتدا تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسییە."
جۆدی ویلیامس: بێدەنگی نواندن لە هاوکاری خراپترە
خاوەن خەڵاتی نۆبڵ جۆدی ویلیامس لە کۆنفراسەکەدا قسەیکرد و گوتی دەبێت هەردوو لایەنەکە بۆ ئاشتی ئامادەبن و ئاماژەی بەوەدا هێشتا هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیا دەربارەی ئاشتی و چارەسەری نازانرێت و گوتی: "کاتێک پەیوەست بە خواستی ئاشتی، کوردان داوای واژۆی هەڵگرانی خەڵاتی نۆبڵییان کرد، بۆم دەرکەوت پرسی کورد بۆ چەندین کەس بابەتێکی نوێیە. هاوکات دەوڵەتی تورک لە ئاست واژۆ و بانگەوازییەکەمان بێدەنگ ماوەتەوە و وەڵامی داواکەمانی نەداوەتەوە. لەم قۆناغەدا بێدەنگی لە هاوکاری خراپترە."
شیرین عیبادی: پێشخستی وڵات بە شێوەیەکی دیموکراتیک زۆر گرنگە
خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی شیرین عیبادی دەسنیشانیکرد دۆخەکە بە پرۆسەیەکی کاریگەردا تێپەڕدەبێت. شیرین دەربارەی بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ ئەمەی گوت: "بۆئەوەی کۆتایی بەم هێرشانە بهێندرێت، کەسێک هەستا و باسی ئاشتی کرد. هاوکات ئەو کەسە دەیان ساڵە لە ژێر گۆشەگیرییدایە و بەهۆکاری فکر و ڕوانگەکانی زیندانی کراوە. وێڕای ئەمەش گوتی کاتی ئاشتی هاتووە، کاتی ئەوە هاتووە لە زیندان دەربهێندرێت. پێشنیارەکانی ئۆجالان نیلسۆن ماندێلایین. زۆر گرنگە بەشێوەیەکی دیموکراتیک وڵات و هەرێمەکە پێشبخەین."
لە دوای قسەکانی شیرین عیبادی دانیشتی یەکەمی کۆنفرانسەکە کۆتای هات.
دواتر دانیشتنی دووەم بە بەڕێوەبەردنی ڕۆژنامەوان جیهاد مەروان دەستیپێکرد. مەروان ئاماژەی بەوەدا باسی ڕێگەی چارەسەری دەکەن و لە هەموو لایەکی جیهانەوە ڕۆژانە گفتوگۆی بانگەوازییەکی ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت.
لە دانیشتنی دووەمدا، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ئیلهام ئەحمەد مافی قسەکردنی دەستپێکی وەرگرت و باسی لەو لە کێشانەکرد کە لە سەدەی ٢١دا زهنیەتی دەوڵەتخواز دەیهێنێتەئاراوە. ئیلهام ئەحمەد دەستنیشانی کرد سیستەمی ئێستا زایندپەرست و پیاوسالارییە و گوتی چارەسەرکردنی کێشەکان پێویستی بە تێکۆشان هەیە.
ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا بۆچارەسەرکردنی پرسە هەرێمییەکان دەبێت ڕێبەر ئاپۆ بە ڕۆڵی خۆی هەستێت و بۆئەمەش پێویستە دەرفەتەکانی بۆ بڕەخسێندرێت.
سەرۆکی گشتی EUTCC پرۆفیسۆر میشێل گونتیر سیستەمی نوێی جیهانی هەڵسەنگاند. گونتیر گوتی لە نێوان ترامپ و ئەردۆغاندا لێکچوون هەیە و گوتی لە کۆتاییدا ئەوشتەی ئەردۆغان دەیەوێت لە لایەن ترامپەوە پێی دەدرێت.
دواتر پارێزەری مافەکانی مرۆڤ کزاریندا گۆلدا س. موسنی فیلیپینی، بەکورت و پوختی باسی لە بڕیارەکانی دادگای گەلانی ڕۆژئاوایی کرد.
ئۆرلاندۆ: دانوستاندن مەرجی ئاشتییە
لە پارتی سەوزی ئیتالیا و ئەندامی پەڕلەمانی ئەورووپا لیۆلوکا ئۆرلاندۆ گوتی دانوستاندن مەرجی ئاشتییە. ئۆرلاندۆ جیاوازییەکانی وەک 'دەوڵەمەندی' هەڵسەنگاند و ئەمەی گوت: "دەوڵەتی تورک وشەی کوردیی قەدەغەدەکات. تورکیام خۆشەوێ بەڵام گرتنی هەموو کەسێک کە باس لە فکر و بۆچوونی خۆیان دەکەن جێگەی قبوڵ کردن نیە. پێویستە یەکێتی ئەورووپا چاوی بکاتەوە و ئەمانە قبوڵ نەکات."
لە دانیشتی دووەمی کۆنفرانسەکەدا ڕۆژنامەوان عەلی دووران تۆپوزی مافی قسەکردنی وەرگرت و جەختی لەوەکردەوە ئاشتی و دیموکراسی پێویستییەکی گەورەیە بۆ تورکیا. تۆبوزی سەرنجی خستەسەر پرۆسەیەکی ئێستا و دەسنیشانی کرد باس لە پرۆسەکە دەکرێت بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستا لە لایەن حکومەتەوە هیچ هەنگاوێکی ڕوون نەنرێنراوە. ئاماژەی بەوەشدا پرۆسەی پێشو لە لایەن ئەردۆغانەو بە هەڵگیرساندنی شەڕ تێکدرا.