لە حەسەکە یادی ڕۆژنامەوان عەگید ڕۆژ کرایەوە

ڕۆژنامەنووس عەگید ڕۆژ کە ٤٠ ڕۆژ پێش لە هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە بەنداوی تشرین شەهید بوو، لە سەر گۆڕەکەی لە حەسەکە بەبیر هێنرایەوە.

ڕۆژنامەنووس عەگید ڕۆژ کە لە هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە بەنداوی تشرین شەهید بوو، لە ٤٠هەمین ڕۆژیدا لەسەر گۆڕەکەی لە حەسەکە یادی کرایەوە. لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا بنەماڵەی شەهید و بەدەیان ڕۆژنامەنووس و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشدارییان کرد.

به شداربووان دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی ئازادیی و وتنەوەی دروشمی "شه هید نامرن". مەراسیمی یادکردنەوەکەیان دەست پێکرد. دواتر دڵیار جزیری هاوسەرۆکی یەکێتی راگەیاندنی ئازاد (یەرەئا) قسەی کرد.

دلیار جزیری لە کەسایەتی شەهید عەگید ڕۆژدا هەموو شەهیدانی ئازادیی بەبیر هێنایەوە و وتی: "لە ڕێبازی ئازادیدا فەداکارییەکی گەورە دراوە، هەندێک لەوانە بوونە دەنگی ڕاستی گەلەکەیان. لە سەردەمی شۆڕشی ڕۆژئاوادا هەتا ئێستا ٣١ ڕۆژنامەنووس شەهید کراون، هەڤاڵی دواییمان شەهید عەگید ڕۆژ بوو، کە هەمیشە دەنگی بەرخۆدانی گەلانی ناوچەکە بوو."

دلیار جزیری لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "بەرخۆدانی ڕۆژنامەنووسان و گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دژی داگیرکاری بەردەوامە. بەو بۆنەوە سڵاو لە بەرخۆدانی ڕۆژنامەنووسان هاوڕێبازانی شەهید عەگید ڕۆژ دەکەین."

دواتر سیامەند عەلی بەرپرسیاری ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە بەناوی ڕاگەیاندنی سەربازییەوە شەهید عەگیدی بەبیر هێنایەوە و وتی: "شەهید عەگید تێکۆشەرێک بوو، هەر لە تەمەنی گەنجیدا لە شۆڕشدا بەشدار بوو. بەڕۆحێکی وەهاوە لە دڵی هەموو کەسێکدا جێگەی خۆی کردەوە. بەردەوام لەگەڵ شەڕڤانانماندا بوو بۆ ئەوەی ڕاستیەکان بۆ ڕای گشتی بگوازێتەوە."

سیامەند عەلی لە کۆتایی قسەکانیدا بەڵێنی بەردەوامیدانی بە ڕێبازی شەهید عەگید ڕۆژی دووبارە کردەوە.

هەروەها بنەماڵەی شەهید عەگید ڕۆژ ڕایانگەیاند کە هەتا کۆتایی رێبازی کوڕە شەهیدەکەیان بەردەوام دەکەن و خاوەنداری لە پەیامەکەی دەکەن.