بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەهید کۆبانێ بە خاکسپێردرا

دانیشتوانی هەرێمی فرات بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەهید کۆبانێ‌یان لە گۆڕستانی شەهید دجلە بە خاک سپارد.

مەراسیمی شەهید

ئەندامی هێزەکانی کۆماندۆی قەسەدە ئەحمەد کەنجۆ (کۆبانێ) لە ٢٦ی ئاداردا لە کۆبانێ لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکەیدا شەهید بوو، ئەمڕۆ بە مەراسیمێکی شایستەیی جەماوەری دانیشتوانی هەرێمی فرات تەرمی شەهیدیان لە گۆڕستانی شەهید دجلە بە خاکسپارد.

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستی پێکرد، دواتر ئەندامی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) بەدیعە محۆ قسەیکرد و گوتی: "شەهید کۆبانێ لە پێناو ڕەخساندنی ژیانی ئازاد دا گیانی بەخت کرد."

دواتر ئەندامی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی سەربازی کۆبانێ محمەد ئۆسۆ دوای سەرساغیکردن لە بنەماڵەی هێژای شەهید کۆبانێ، دەسنیشانی کرد مانگی ئادار بە بەرخۆدانی شەهیدانیان مۆری خۆی لە مێژووی لە تێکۆشانی شەهیدان دا.

دوای تەواوبوونی قسەکان بەڵگەنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهید کرا.

لە کۆتاییدا بە گوتنەوەی درووشمی "شەهید نامرێ"ەوە تەرمی شەهید کۆبانێ سپاردەی خاک کرا.