یەپەگە: هەڤاڵمان قەهرەمان شییێ شەهید بوو

یەپەگە لە رایگەیاند، شەڕڤانێکیان بەناوی عەبدولرەحمان کیلۆ (قەهرەمان شییێ) لە ١٢ی کانونی یەکەمدا لە ئەنجامی نەخۆشیدا شەهید بووە و وتی "بەشداری ئەو لە شۆڕشدا بەهایەکی پیرۆز و شانازییە بۆ ئێمە".

ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە ماڵپەڕەکەیدا راگەیەندراوێکی لەم بارەوە بڵاوکردەوە. تیایدا هاتووە: "هاوڕێمان عەبدولرەحمان کیلۆ، نزناو قەهرەمان شییێ ماوەیەکی زۆر بە دەستی نەخۆشیەوە دەیناڵاند، بەڵام لە رۆژی ١٢ی کانونی یەکەم، سەرەڕای هەموو هەوڵێکی پزیشکەکان، شەهید بوو.

هاوڕێمان قەهرەمان لە ساڵی ١٩٩٨٠ لە ناوچەی شییێ عەفرین لەدایک بووە و باوکی ٥ منداڵە، گەلەکەمان لە عەفرین بە کەلتوری وڵاتپارێزی دەناسرێت و وابەستەی خاکەکەیەتی. بە ناسینی تەڤگەری ئازادی، کەلتوری وڵاتپارێزی بە کەلتوری بەرخۆدان ئاوێتە کرد و راستەوخۆ لە شۆڕشی رۆژئاوادا راستیەکی راخستە بەرچو. بۆ پاراستنی بەهای شۆڕش سەرەتا ژنان و گەنجان و هەموو مرۆڤێکی خاوەن شکۆ بەشداریان لە ریزەکانی گەریلادا کرد. یەکێک لەوانیش هەڤاڵ قەهرەمان بوو کە دوای داگیرکردنی حەفرین رووی لە ریزەکانی هێزەکانمان لە شاری حەلەب کرد.

لەگەڵ داگیرکردنی خاکەکەی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، هەستی وڵاتپارێزی تێیدا گەورە بوو و لەسەر ئەم بناغەیە لە بەرامبەر قڕکردنی کەلتوری و فیزیکی کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت لەسەرمان بسەپێنێت، جێگەی لە سەنگەری بەرخۆداندا گرت. هاوڕێمان قەهرەمان تا چ رادەیەک لەدژی دوژمنەکانی پڕ لە قین بوو، بەو شێوەیە لەبەرامبەر هەڤاڵانی دڵگەرم و فیداکار بوو. رەنجی بۆ ئێمە بەهایەکی پیرۆز و سەربەرزیە. قارەمانی گەلەکەمانە و هەموو کاتێک لە دڵ و دەرونماندا دەمێنێتەوە و لە تێکۆشانی ئازادیماندا دەژی.

ئێمە لە کەسایەتی هەڤاڵ قەهرەماندا یادی هەموو هەڤاڵانمان دەکەینەوە کە بۆ ئازادی تێکۆشانیان کرد و تێکەڵ بە سوپای نەمران بوون و جارێکی دیکە بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە تێکۆشانی ئازادی سەردەکەوێت. سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی بەڕێزی شەهید قەهرەمان و گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین."
ناسنەمی شەهید بەم شێوەیەیە:

ناسناو: قەهرەمان شییێ

ناو و پاشناو: عەبدولرەحمان کیلۆ

ناوی دایک: ساڵیحا

ناوی باوک: حسێن

کات و شوێنی شەهیدبوون: حەلەب / ١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢

ف.ق