سەدان ژن لە شاری رەقە لەبەردەم نەخۆشخانەی وەتەنی گردبوونەوە و دەستیان بە چالاکییەکانیان کرد و بەرەو چواڕیانی ئەلنەعیم رێپێوانیان کرد.
سەوسەن حەسەن گوتەبێژی کۆمەڵگەی ژنانی زینوبیا بەیاننامەیەکی خوێندەوە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە سەرەتای شەڕی سووریاوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دژ بە خەڵکی سووریا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام دەدات.
هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاند كه ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورک به‌م هێرشانه له هه‌وڵی شكاندنی ئیراده‌ی خه‌ڵك و ژنان دایە و گوتی: "له‌م دواییانەدا ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورک هاوسه‌رۆكانی فه‌رمانگه‌ی داد و چاكسازی زه‌ینه‌ب محه‌مه‌د و یڵماز شێرۆی شەهید کرد. ئێمە ئەم هێرشانە ئیدانە دەکەین”.
لە بەیاننامەکەدا بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە تاوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەرمەزارکرا و ئاماژە بەوە کرا کە سیستەمێکی نوێ لە ناوچەکەدا لەسەر بنەمای ئازادی ژنان بنیات دەنێن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باسی ئەوەکرا كه ئامانجی سه‌ره‌كیی هێرشه‌كان شكاندنی ئیراده‌ی ژنان و له‌ناوبردنی پرۆژه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه، بۆ دروستكردنی نائارامی له ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی داگیركه‌ران بتوانن بگه‌نه ئامانجی خۆیان كه دروستكردنی "ناوچەی ئارامە" بۆ خۆیان .
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا بێدەنگی هێزەکانی گەرەنتی روسیا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا شەرمەزار کرا و بانگەواز بۆ راگرتنی هێرش و تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و دادگایی‌کردنی تاوانباران کرا.
ف.ق