ئاماری کووژراوبریندارەکانی عەفرین ئاشکرا کرا

بەرپرسی نەخۆشخانەی عەفرین رایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا بۆ سەر هەرێمی عەفرین هەتاکو ئیستا تەرمی 32 شەهید و 49 بریندار گەێندراوەتە نەخۆشخانەی عەفرین.

بەرپرسی نەخۆشخانەی کانتۆنی عەفرین جوان موحەمەد لەسەر ژمارەی کووژراو بریندارانی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەرخەڵکی مەدەنی لەعەفرین رونکردنەوەی دا. و رایگەیاند کە لە دەسپێکی هێرشێ ئەرتەشی تورک بۆسەر عەفرین بەگشتی دە منداڵ، 8 ژن و 14 پیاو شەهید بوون و تەرمەکانیان گەیندراوەتە نەخۆشخانەی عەفرین.
قوربانیان بە زۆری ژن و منداڵن.
جوان موحەمەد لەسەر ژمارەی برینداران وتی: ئاماری گشتی ئەوبریندارانەی کە رەوانەی نەخۆشخانەکراوون 49 کەسن کە 13 منداڵ، 9 ژن و 27 پیاو لە خۆ ئەگرێت

ک ـش