هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤدەم، ڕایگەیاند، ئێمە هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پشتمان به کەس نەبەستووە و لە یەکەم ڕۆژەوە تەنیا هێزی گەل به بنەما وەرگیراوە. ئێستاش هەر بەو هێزە بەرخۆدان دەکەین و هەر بەو هێزەش سەر دەکەوین.
ده‌رباره‌ی «به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی سه‌رده‌م» له عه‌فرین و هێرشه‌كانی توركیا ئاڵدار خه‌لیل ڕایگه‌یاند، دووهەمین هێزی ناتۆ بە هەموو ته‌كنه‌لۆژیای خۆیەوە ماوەی ١٠ڕۆژە هێرش دەکاتە سەر عەفرین. ئەوە بۆخۆی نیشانی دەدات کە لە عەفرین خۆڕاگرییەکی مێژوویی لە ئارادایە و دەوڵەتی تورکیا هیچ شانسێکی بۆ سەرکەوتن نییە.
چه‌ندین چاوپێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد
ئاڵدار خەلیل، ئاماژە بەوە دەکات، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ زۆر لایه‌نی نێونەتەوەیی دانیشتوون و چه‌ندین نامه‌یان ناردووه و زۆر وت‌ووێژیان ساز کردووه. ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌و لایه‌نانه ڕایگه‌یاند، ئەو کارەی ئەردۆغان وەکوو کارێکی دژه مرۆڤانە دەبینن و پێیانوایە کە ئەوەی ئەردۆغان دەیکات، لە زەرەری پلان و پڕۆژەکانە بۆ چارەسەری قه‌یرانی سووریا و ڕێگه بۆ زیندووبوونەوەی داعش دەکاتەوە.
ئاڵدار خه‌لیل هێمای بۆ ئه‌وه كرد، هەڵسەنگاندنی ئه‌و لایه‌نانه بەو شێوەیەیە، بەڵام بە کردەوە ناتوانن بڕیارێکی ڕاشکاوانە بدەن.
ده‌وڵه‌تان نایانه‌وێ له‌گه‌ڵ توركیا ببنه دوژمن
«کەس نایه‌وێت لەگەڵ تورکیا ببێته دوژمن. لەبەر ئەوەی دەزانن ئەگەر دەوڵەتی تورکیا بیه‌وێت خەساریان پێ بگه‌یه‌نێت، ڕێ و ڕێبازی زۆری لەبەر دەست دایە. داعش بە فەرمانی ئەردۆغان دەجوڵێتەوە. بۆ ئه‌وه‌ی ئەردۆغان فەرمانی هێرش نەدات، ناخوازن ڕووبەڕووی ببنەوە. بەریتانیا، جارێک پەیامێکی دا، دوای ئەوەی کە ئەردۆغان وەڵامی دایەوە، داعش لە لەندەن چەندین هێرشی پێکهێنا. لەسەر هەڵوێستێکی بچووکی فەڕەنسا، پاریس بووە ئاماجی هێرشەکانی داعش. لە ئا‌ڵمانیا لەسەر کۆچبەران هەرایەک درووست بوو، دەوڵەتی تورکیا هەڕەشەی کرد. ئەردۆغان ئەوە و هه‌ندێک کارتی دیکەی بەو جۆرە لە دژی ئەوان به‌كاردێنێت. لەلایەکی دیكه‌شه‌وه، لەنێوان ئەو دەوڵەتانە و دەوڵەتی تورکیادا په‌یوه‌ندیی ئابووری، بازرگانیی بەهێز هەیە، به‌هۆی بەرژەوەندییە ئابوورییه‌كان، گوێی خۆیان لێی خەواندووە.»
ئاڵدار خه‌لیك له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا وتی: ئەو دەوڵەتانە لەگەڵ تورکیا هەموویان ئەندامی ناتۆن. ئەندامانی ناتۆ، شەڕێک لە دژی یەکێک لە دەوڵەتانی ئەندام، بە بچووکی سەیر ناکەن. ئەو چەکانەی تورکیا بەکاریان دێنێت، هەموویان چەکی ناتۆن. بەتایبەت کە توركیا چەکی ئه‌ڵمانی لەدژی هاوڵاتیان بەکاردێنێت، ئه‌ڵمانیا کەوتۆتە دۆخێكه‌وه کە نازانێ چی بکات. لە لایەکەوە بە پێچەوانەی هه‌لومه‌رجی فرۆشی ئەو چەکانە، لەدژی خەڵکی سیڤیل بەکاردەهێندرێت. لەلایەکی دیكه‌شه‌وه هەردووکیان ئەندامی ناتۆن. ئەوە خۆی لە خۆیدا ناکۆکییەکی مەزنه.
توركیا هه‌ڕه‌شه له ئه‌ورووپا ده‌كات
هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ڤده‌م ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، ئەردۆغان له ڕێی کۆچبەرانەوە، هەرەشە لە ئەورووپا دەکات. ده‌ڵێت: «ئەگەر ئێوە بە گوێرەی خواستی من هەنگاو نەنێن، ئەوا ڕێگه بۆ ٣ ملیۆن کۆچبەر دەکەمەوە کە بێنە ئەورووپا، وابکەم کە لەسەر ئێوە ببنە بەڵا. بێگومان لەنێو ئەو کۆچبەرانەدا داعش-یش هەیە. لەبەرئەوەیه کە ئەو دەوڵەتانە حیسابی هەموو شتێک دەکەن، بە وشیارییەوە دەجوڵێنەوە. ئەو بەرخۆدانەی هەیە بۆتە هیوای ئەو هێزانەش و چاوەڕوانی ئەنجامەکانی دەکەن.
هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین و كۆبوونه‌وه‌ی سۆچی
ئاڵدار خه‌لیل له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: ئێمە هەموو کات لایەنگری چارەسەرییەکی سیاسین و لە کوێ هەوڵدانێکی بەو شێوه‌یه بێتە ئاراوە، پشتگیری لێ دەکەین. ئێمه بە ئەرێنی لە دانیشتنی سۆچی دەڕوانین، بەڵام ڕووسیا لەبەر بەرژەوەندییەکانی خۆی لەگەڵ تورکیا ڕێککەوتنی کرد کە هه‌ندێك گروپی جیاجیا بەشداری دانیشتنی سۆچی بن. ئەوە پلانەکانی سۆچی سەروبن کرد. ئەو ئەنجامەنەی کە له سۆچی پێشبینی دەکران، ئیدی ده‌رناكه‌ون. هەر لە چوارچێوەی هەوڵدانێکی شکڵی‌دا دەمێنێتەوه.
«لە دۆخێك‌دا کە فڕۆکەی شەڕ، ئارامترین و ئاشتیانەترین هەرێم بۆردومان دەکات، دەکرێ دانیشتنی ئاشتی بەڕێوە بچێت؟ لەو هه‌لومه‌رجه‌دا شتێکی ڕاست نیە کە ئێمە بەشداری کارێکی وەکو سۆچی بكه‌ین، لە کاتێکدا کە بێ ئەنجامیش دەبوو. بۆ خۆیان هه‌ندێك پلانیان له‌سه‌ر سۆچی ئامادە کردووە، چۆن دانیشتنەکانی جنێف و هەموو دانیشتنەکانی دیکە بێ ئەنجام مانەوە، چارەنووسی سۆچی-ش هەر بەو شێوەیە دەبێت. ئەو زەمینەیەی کە لەسەر بەشداربوونی ئێمە لە سۆچی دەبوو بە ئاستەنگ، بوو بە هۆکاری بێ ئەنجام مانەوەی سۆچی.»
ئاڵدار خەلیل له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ڕایگەیاند: ئەو کاتەی لەسەر عەفرین ڕێککەوتنیان کرد، هه‌ندێك ئامانجیان لە پێش خۆیان دانابوو که ئەردۆغان بۆ سەرکەوتنی سۆچی، یارمەتیدەر دەبێ و وادەکات کە گروپه نەیارەکان بەشداری تێدا بکەن. بەڵام ئەردۆغان دوای ئەوەی کە هێرشی بۆ سەر عەفرین دەست پێ‌کرد، هیچ یەک لە بەڵێنەکانی پێک نەهێنا. ئەو ڕەوشە لە نێوان ڕووسیا و تورکیادا کێشە و ئاڵۆزی درووست دەکات.
ئێمه قه‌ت پشتمان به ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا نه‌به‌ستووه
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی دیكه له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، ئاڵدار خه‌لیل ڕایگه‌یاند:
«هەوڵ و جووڵەی ڕووسیا، ئه‌مه‌ریکا و هێزەکانی دیکە گرینگ نییە. ئێمە قەت پشتی خۆمان بەوان نەبەستووە و هەر لە یەکەم ڕۆژەوە هێزی گەلمان به بنەما وەرگرتووە. ئێمە بەو هێزەوە خۆڕاگری دەکەین و هەر بەو هێزەشه‌وە سەردەکەوین. هەروەک چۆن لە هەرێمەکانی دیکەی باکووری سووریا سەرکەوتین، لە عەفرینیش سەر دەکەوین.»
ده‌یانه‌وێت دیمۆگرافیای هه‌رێمه‌كه بگۆڕن
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، سوپای توركیا به فڕۆکەی شەڕ و چەکی قورس هەرێمی سیڤیل بۆردومان دەكات و بەو شێوەیە ده‌یانه‌وێت گەل لە ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌ربكه‌ن و چەتەکانی خۆیان لەو هەرێمانه نیشتەجێ بکەن.
«هەوڵ دەدەن دیمۆگرافیای هەرێمەکە بگۆڕن، پێیانوایە به بۆردوومان کردنی هەرێمی سیڤیل دەتوانن زوو به ئەنجام بگه‌ن. یاسای شەڕ پێشێل دەکەن و تاوانی شەڕ ئەنجام دەدەن. بۆمب به‌سه‌ر گوند، شار، نەخۆشخانە، قوتابخانە، ژن، منداڵ و هەر شتێك‌دا دەبارێنن.»
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی دا ئاڵدار خه‌لیل ده‌ستنیشانی كرد، هەموو ئەو چەتانەی کە ئەردۆغان له ڕێی ئەوانەوه هێرش دەکات، چەتەکانی داعشن کە تەنیا ناو و ڕەنگی خۆیان گۆڕیوە. داعش کە لە ڕەقا، دێرەزوور و هەرێمەکانی دیکە لەناو چوون، ئەردۆغان ده‌یه‌وێ به ناوێكی دیكه لە عەفرین زیندوویان بكاته‌وه.
ش. م