ئه‌نجومه‌نی تەندروستیی عەفرین: ١٥٠ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون
هاوسەرۆکی ئه‌نجومه‌نی تەندروستیی کانتۆنی عەفرین، ئانجێلا ڕه‌شۆ ڕایگه‌یاند، تا ئێستا ١٥٠ هاوڵاتیی سیڤیل به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢٩٨ هاوڵاتیی دیكه‌ش برینداربوون.
هاوسەرۆکی ئه‌نجومه‌نی تەندروستیی کانتۆنی عەفرین، ئانجێلا ڕه‌شۆ ڕایگه‌یاند، تا ئێستا ١٥٠ هاوڵاتیی سیڤیل به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢٩٨ هاوڵاتیی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌نجێلا ڕه‌شۆ، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستیی كانتۆنی عه‌فرین له لێدوانێكدا بۆ مێدیاكان، دوایین ئاماری قوربانیانی هێرشه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ری له سنووری كانتۆنه‌كه ڕاگه‌یاند.
ناوبراو ڕایگه‌یاند؛ له ٢٠ی كانوونی دووه‌م\٣٠ی به‌فرانبار تا ٢ی شوبات\١٣ی ڕێبه‌ندان، له سنووری كانتۆنی عه‌فرین١٥٠ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون و ٢٩٨ی دیکەش برینداربوون.
هاوسەرۆکی ئه‌نجومه‌نی تەندروستیی عەفرین ڕاشیگه‌یاند؛ هێرشی سوپای تورکیا و چەتەکانیان له ڕۆژی پازده‌هه‌میندا به‌رده‌وامه و ڕۆژ به ڕۆژ ژمارەی قوربانیانی سیڤیل به‌رز ده‌بێته‌وه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد ژماره‌یه‌كی زۆری کوژراو و بریندار ڕه‌وانه‌ی نەخۆشخانەكانی عەفرین، شێراوا، جندرێس، ڕاجۆ، شیێ و بلبلێ کراون.
ڕه‌شۆ ڕایگەیاند، زۆربه‌ی قوربانییەکان هاوڵاتیانی عەرەبن کە به‌هۆی شه‌ڕ پەنایان بۆ عەفرین هێنابوو.
هاوسەرۆکی ئه‌نجومه‌نی تەندروستیی عەفرین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ناوەندەکانی تەندروستی لە شار و شارۆچکەکانی عەفرین لە ئامادەباشی تەواو دان بۆ چارەسەرکردنی برینداران.
ش. م