به‌رخۆدانی سه‌رده‌م؛ ئه‌و ساتانه‌ی شه‌ڕڤانان ده‌چنه‌ به‌ره‌ی جه‌نگ

هێرشه‌كانی سوپای توركیا و چه‌ته‌كانیان له‌سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامن. شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌ به‌ جۆش و مۆڕاڵێكی به‌رزه‌وه‌ ڕوو له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری ده‌كه‌ن. ئاماده‌كارییه‌كانی شه‌ڕڤانان و گه‌ل له‌ چاوی كامێرای ئاژانسه‌كه‌مان ببینن.

كامێرای ئاژانسی هه‌واڵی فورات دیمه‌نی ئه‌و ساتانه‌ تۆمار ده‌كات كه‌ شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده‌ ڕوو له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ ده‌كه‌ن.

شه‌ڕڤانان پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڕێ بكه‌ون، ماڵئاوایی له‌ هه‌ڤاڵانی خۆیان ده‌كه‌ن و ئه‌م په‌یمانه‌ ده‌ده‌ن: «بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵاتی خۆمان، خاكی خۆمان و گه‌لی خۆمان بپارێزین ده‌چینه‌ شه‌ڕ.»

ش. م