خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا دامه‌زرا
ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكراتی (مه‌سه‌ده) خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتی بۆ ڕۆژهه‌ڵات و باكووری سووریا دامه‌زراند.
ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكراتی (مه‌سه‌ده) خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتی بۆ ڕۆژهه‌ڵات و باكووری سووریا دامه‌زراند.
ڕۆژی ١٦ی تهمووز له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكراتی (مه‌سه‌ده) بڕیاردرابوو كه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتی بۆ ڕۆژهه‌ڵات و باكووری سووریا دابمه‌زرێنرێت. ئه‌مڕۆ مه‌سه‌ده كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له ناوچه‌ی عه‌ین عیسا ئه‌نجامدا و بڕیاره‌كه‌ی خسته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌سه‌ده‌دا كه به ئاماده‌بوونی هاوسه‌رۆكی مه‌سه‌ده ئه‌مینه عومه‌ر، ئه‌نجومه‌نه سیڤیله‌كانی باكووری سووریا و پێشه‌نگی عه‌شیره‌ته‌كان به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نجومه‌ن دامه‌زرێنرا و هه‌ریه‌كه له سیهام قریۆ و فه‌ریت ئهتته بۆ هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گشتیی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا هه‌ڵبژێردران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكراتی (مه‌سه‌ده) ئه‌مینه عومه‌ر گوتی: «مه‌سه‌ده له كۆنفڕانسی سێیه‌مینی خۆیدا پێشنیازی كردبوو كه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بونیاد بنرێت. ئامانجی پڕۆژه‌كه ئه‌وه‌یه بۆ ڕێكخستنی كاره‌كان له‌نێوان خۆبهڕێوهبهرایهتییهكاندا سیسته‌مێكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری بونیاد بنرێت، بۆشایی به‌ڕێوه‌بردن و ئاسایش پڕ بكرێته‌وه و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به گوێره‌ی سیسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌ببرێت كه پێشتر له باكووری سووریا دامه‌زرابوو.»
هاوسه‌رۆكی مه‌سه‌ده گوتیشی، «ئه‌و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه له ناوچه سه‌قامگیره‌كان دامه‌زرێنراوه و له بواری خزمه‌تگوزاریدا پێداویستییه‌كانی جێبه‌جێ كردووه و توانیویانه ناوچه‌كه له به‌رانبه‌ر هێرشی تێرۆریستان بپارێزن. ههرچهكه ناوچه‌كان له یه‌كتریش دوور بوون، به‌ڵام هاریكاریی یه‌كتریان كردووه و پێكه‌وه له به‌رانبه‌ر تێرۆر به‌رخۆدانیان كردووه.»
ئه‌مینه عومه‌ر ده‌ستنیشانی كرد كه له بواری دامه‌زراندنی ئه‌و خۆبهڕێوهبهرایهتییانهدا به‌هۆی هه‌لومه‌رجه‌كان هه‌ندێك كۆسپ هاتوونه‌ته پێش به تایبه‌ت له بواری خزمه‌تدا كاریگه‌ریی نه‌رێنییان له گه‌ل كردووه. ناوبراو سه‌رنجی خسته سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كۆسپه‌كان به‌وه‌ی له‌پێناو پاراستنی هاوسه‌نگی له ناوچه‌كاندا، پێویستی به سیسته‌مێك هه‌یه كه بتوانێت هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان خۆبهڕێوهبهراتییه ناوچه‌ییه‌كاندا ڕێكبخات.
هاوسه‌رۆكی مه‌سه‌ده هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه له دوای گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتی و ئه‌نجومه‌نه سیڤیله‌كان، بڕیاریان داوه كه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی هاوبه‌شی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا دابمه‌زرێنرێت. گوتیشی: «خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری، ئه‌نجومه‌نه سیڤیله‌كان و ئه‌نجومه‌نه‌كانی یاسادانان لیستێكیان بۆ ئه‌نجومه‌نی گشتی داناوه كه له ٧٠ كه‌س پێكهاتووه. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ش یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتیی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتیی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریایه.»
s.m