داعش چەتە خۆکوژەکانی بە ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژراوەکانەوە دەبەستێتەوە

چەتەکانی داعش کە بەهۆی ئۆپەراسیۆنی قەسەدەوە لەدەیرئەزۆرتەنگاوبوون،لەڕێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمڕێژکراوەوە هێرشی خۆکوژی دەکەنە سەرشەڕڤانانی قەسەدەوە.ئاشکرا کرا کە بۆئەوەی کە ئەوچەتانەی کە بە ئۆتۆمبێلی بۆمڕێژکراوە ڕەوانەدەکرێن، نەگەڕێنەوە ئەوان دەبەستن بەئۆتۆمبێلەک

 

هەجین وگوندەکانی دەورووبەری، لەسەرسنووری عێراق وسووریا دوا هەرێمە کەلەدەستی چەکدارانی داعشداماوەتەوە. هێزەکانی سووریای دیموکراتیک قەسەدە ماوەی ٥٠ رۆژە لەوهەرێمە دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردووە.

لە ئەگەری کۆتایی هاتن بە قۆناغی کۆتایی ئۆپەراسیۆنی گردەلوولی جەزیرە کە بە " هەڵمەتی نەهێشتنی تیرۆر" نادەبرێت چەتەکانی داعش بەتەواوی لە ڕۆژهەڵاتی فورات بوونیان نامێنێت.

لە ڕۆژی ١٠ی ئەیلوولەوە کە ئۆپەراسیۆن دەستی پێکردووە ژمارەیەکی بەرچاولە گوندەکانی ئەو هەرێمە لەلایەن شەڕڤانانی قەسەدە ڕزگارکراوە. چەتەکانی داعش لەماوەی دووهەفتەی رابردوودا بەکەڵک وەرگرتن لە گردەلوول و خوڵبارین لەبەرەی هەجین و باخۆزچەندین جارهێرشیان کردە سەرسەنگەرەکانی شەڕڤانان.

چەتەکانی داعش بەتایبەتی لەرێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمڕێکراوەوە هێرش دەکەن. زۆربەی ئەوهێرشانە لەلایەن شەڕڤانانەوە تێکشکاوە. یەکێک لەوناوچانەی کە هێرشێکی قورسی دەکرێتە سەر، وێستگەی شەمەندەفەری بەرەی هەجینە. شەڕڤانانی قەسەدە لەوناوچەیە جەندین ئۆتۆمبێلی بۆمڕێژکراویان تێکشکاندووە. خاڵی سەرەنج ڕاکێش ئەوەبوو کە چەتەکانی ناوئۆتۆمبیلەکان خۆیان بە ئۆتۆمبیلەکانەوە دەبەستنەوە.
لە وێنەیەکدا کە ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە بڵاوی کردووەتەوە دەبینرێت کە ملی ئەوچەتەی داعشە کە ئۆتۆمبیلەکە لیدەخوڕێت بە سراوەتەوە. دەوترێت کە داعش بۆ ئەوەی کە ڕێگەنەدات ئەوچەتانە هەلبێن ئەوکارە دەکەن.

پێش ئیستاش لەسەرهێرشە خۆکوژییەکانی داعش، دوو ڕێبازیان بەکاردەهێنا. کە لەڕێگەی ئامێری تایبەتەوە لە دوورەوە بۆمبەکەیان دەتەقاندەوە.

دەربارەی شەڕی قورس لە بەرەی هەجین شەڕڤانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک -قەسەدە شەڕڤان ئازاد بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات دوا وباسی لە هێرشی چەتەکانی داعش کرد کە لەچوار قۆڵەوە دەستیان پێکردبوو،بەڵام وەڵامی ئەوهێرشانەدرایەوە وچەتەکان پاشەکشێیان کرد.

ئازاد دەستنیشانی کرد کە چەندین ئۆتۆمبێل و زرێپۆشی سەربازی تێکشکاوە و بەدەیان چەتەی داعش کوژراون.

ک-ش