هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستیی عه‌فرین، ئانژێلا ڕه‌شۆ و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین، جوان محه‌مه‌د ئاماری شه‌هید و برینداره سیڤیله‌كانیان ئاشكرا كرد.
به‌پێی دوایین ئامار، له ماوه‌ی ٨ ڕۆژی «به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی سه‌رده‌م» له عه‌فرین، ٨٦ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون، ١٩٨ی دیكه‌ش برینداربوون كه زۆربه‌ی شه‌هید و برینداره‌كان ژن و منداڵن.
له‌نێو ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی شه‌هید بوون، ٦ كه‌سیان له یه‌ك خێزانن كه له گوندی تل قراح-ی كانتۆنی شه‌هباوه كۆچبه‌ر بووبوون.
ئانژێلا ڕه‌شۆ و جوان محه‌مه‌د ڕایانگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و شه‌هید و بریندارانه‌ی براونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان، به وێنه و دیمه‌ن تۆمار كراون. هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند، باری ته‌ندروستیی زۆرێك له برینداره‌كان مه‌ترسیداره و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به هه‌موو ده‌رفه‌ت و توانایانه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان ده‌ده‌ن.
له كۆتاییدا، داوایان له ڕێكخراوه فریاگوزارییه‌كان كرد هاریكارییان بكه‌ن و ده‌رمان و پێداویستییه پزیشكییه‌كانیان بۆ بنێرن.
ش. م