دیمه‌نی تێكشكاندنی تانكێكی دیكه‌ی سوپای توركیا له سنووری عه‌فرین

شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌ له‌سه‌ر سنووری عه‌فرین تانكێكی دیكه‌ی سوپای توركیای داگیركه‌ریان تێكشكاند. ئانها دیمه‌نه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ گوندی مه‌ملا-ی ناوچه‌ی ڕاجۆی عه‌فرین، تانكێكی دیكه‌ له‌ لایه‌ن شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده‌ تێكشكێنرا. هاوكات شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌ له‌ گوندی خه‌لیل-ی ناوچه‌ی شیێ له‌ دژی هێزه‌كانی داگیركه‌ر چالاكییه‌كانی ئه‌نجامدا و ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی سوپای توركیای له‌ناوبرد.

 

ش. م