رژێمى سوریا لە حەلەب هێرشی کردە سەر چەتەکانى دەوڵەتى تورکیا

هێزەکانى رژێمى سوریا لە باکووری رۆژئاواى شاری حەلەب بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر چەتەکانى سوپاى ئازادی سوریا.

هێزەکانى رژێمى بەعسی سوریا لە شارۆچکەکانى کەفەر حەمرا، حەریتان و هاینە لە باکووری رۆژئاواى حەلەب هێرشیان کردە سەر چەتەکانى سوپاى ئازادى سوریا.

بەپێى سەرچاوە هەرێمییەکان رژێمى سوریا لەو هێرشانەدا چەکی قورس و مووشەکی لە دژی چەتەکانى دەوڵەتى تورکیا بەکارهێناوە.

 

ر.م