ساڵح موسلیم: ئێمه هیچ کات بەتەمای هێزە نێودەوڵەتییەکان نەبووی

ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی دیپڵۆماسی تەڤگەری کۆمەڵگای دێموکراتیک (تەڤدەم) ڕایگەیاند: هۆکاری هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین، تەنیا خۆڕانەگرتنی ئەوان لە هەمبەر بنیاتنانی سیستمێکی دێموکراتیکه لە باکووری سوریا. هەروەها موسلیم ڕایگەیاند کە ئەوان هیچ کاتێک هیوایان

 

ساڵح موسلیم به ئاماژه به بۆردوومان کردنی هاوکاتی ٧٢ فڕۆکه‌ شەڕکەر لە ڕۆژی یەکەمدا بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی سوریای دێموکراتیک و ناوچەی هاووڵاتیان، ڕایگەیاند: دەوڵەتی تورکیا لە هەمبەر سیستەمی دێموکراتیکی پەیڕەوکراوی ئێمه و جێکەوتنی خۆی پێ ڕانەگیرا. ئەوان خوازیاری چارەسەری لە سوریا نین. دەوڵەتی تورکیا دەیهەوێ تووڕەیی خۆی لە سەر شکستە نێوخۆیی و دەرەکییەکانی بەسەر گەلی عەفرین دا خاڵی کات و بۆ ئەو مەبەستەش، ئەو ئەندامانەی داعش که له دێرەزوور و ڕەقا ش هەڵاتوون، جارێکیتر کۆی کردوونەتەوە و لە شەڕی دژی عەفرین کەڵکیان لێ‌وەردەگرێت.

ئەردۆغان دەڵێ دەمهەوێ ٣میلیۆن پەنابەری سوریا کە ئاواروی تورکیا بوون، لە باکووری سوریا نیشتەجێ بکەم. ئەوان دەیانهەوێ ڕێژەی دانیشتووانی ناوچەکه بگۆڕن و لە حەولی ئەوە دان ئەو گرووپانه لە عەفرین به جێ بکەن کە لایەنگری ئەردۆغانن. ئمه وەکوو کورد، عەڕەب، تورکمەن و مەسیحی لە باکووری سوریا، خاک و ژیانی هاوبەش و ئاشتیئانەی خۆمان دەپارێزین. لێره بابەتی ژیان یان مردن لە گۆڕێیه. دەمانهەوێ پارێزگاری له نموونەی دێموکراسی خۆمان بکەین و بێجگه لە خۆپاراستن ڕێگەیەکی دیکەمان نییه.

ساڵح موسلیم لەسەر هەڵوێستی نێودەوڵەتیش لەسەر ئەو مژاره کووتی: هەر لە ڕابردووەوە و هەتا ئێستاش هیچ یەک لەو وڵاتانەی لە ئاڵۆزێکانی سوریا گلاون، هیچ گرینگییەکیان به مافی مرۆڤ و دێموکراسی نەداوە. تەنیا بەو نێوەوە بەدوای بەرژەوەندێکانی خۆیانەوەن. ئێمه هەر لە سەرەتاشەوە ئەوەمان کوتووه. ئێمه بەباشی دەزانین که نیگەرانێکانی ئێمه وهێزە دەرەکییەکان لێک جیان و هەر لەبەر ئەوەش ئێمه پشتمان به گەلی خۆمان بەستووه و هەمووکات تێکەڵی خۆمان لەگەڵ هێزەکانی دیکه لەسەر چۆنێتی هەڵوێستی ئەوان بەرامبەر به خۆمان دادەڕێژین. بە لەبەر چاوگرتنی ئاڵوگۆڕەکانی ئەو دواییه، سەر لەنوێ پێداچوونەوە به تێکەڵێکانمان دا دەکەین. سەرەڕای بێ‌دەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، جارێکیتریش ڕایدەگەێێنین که خواستی دەولەتی تورکیا بۆ داگیرکردنی عەفرین لە خەون و خەیاڵ زیاتر شتێکی دیکه نییه. خەون و ئارەزووی ئەردۆغان بۆ سوڵتان بوون و سەر لەنوێ ژیاندنەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، لە عەسرین دا لە گۆر دەنرێت. کاتێک کە ئێمه لە بەرامبەر هێرشەکان دا ڕاوەستاوین و شەڕ دەکەین بەو مانایەیە که پڕۆژەکەی دەوڵەتی تورکیا هەر له ئێستاوە شکستی هێناوە.

ساڵح موسلیم، قسەکانی تورکیای لەسەر پشڕەوی هێزەکانیان وە درۆ خستەوە و کوتی: ئەوان هاتوونەتە نێو چەند دێیەکی سنووری و ئەوەش فێڵێکی چریکی هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە بووە هەتا لە دژه هێرش دا هێزە داگیرکەرەکان بە یەکجاری پاک کەنەوە.