سوپای توركیا هاوشێوه‌ی داعش شوێنه‌واره‌كان وێران ده‌كات
سوپای توركیای داگیركه‌ر هێرشی كرده‌سه‌ر شوێنه‌واری په‌رستگه‌یه‌ك كه مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵی ١٢٠٠ی پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سوپای توركیای داگیركه‌ر هێرشی كرده‌سه‌ر شوێنه‌واری په‌رستگه‌یه‌ك كه مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵی ١٢٠٠ی پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
شوێنه‌واری «په‌رستگه‌ی كانیی دارا» ده‌كه‌وێته گوندی كانی دارا كه به دووری ٥ كیلۆمه‌تر له باشووری شاری عه‌فرین هه‌ڵكه‌وتووه. شوێنه‌واره‌كه به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا زیانێكی زۆری پێگه‌یشت.
ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤی سووریا كه ناوه‌نده‌كه‌ی له به‌ریتانیایه ڕایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه‌كه زیان به «په‌رستگه‌ی كانیی دارا» گه‌یشتووه، هاوكات وه‌زاره‌تی كولتووری سووریاش هێرشه‌كه‌ی ئیدانه كرد. به‌ڵام تا ئێستا یونسكۆ و ڕێكخراوه‌كانی پاراستنی سه‌روه‌ته جیهانییه‌كان هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بووه.
پێشتریش چه‌ته‌كانی داعش له میانه‌ی پڕۆسه‌ی داگیركاریدا، ده‌یان شوێنه‌واری مێژووییان له‌ناوبردبوو.
شوێنه‌واری كانی دارا
كانیی دارا، شوێنەوارێکی زۆر کۆنی نیشتەجێبوونی مرۆڤە. دەکەوێتە نزیك گوندی کانیی دارا، لە ٥ کیلۆمەتری باشووری شاری عه‌فرین.
بەشی خوارەوەی شوێنەوارەکە، کە بەرزاییەکە و ڕووبەرەکەی دۆنمێک دەبێت، پاشماوەی گوندێکی سەردەمی بەردینە. پاشماوە کەمە دۆزراوەکانی ئەو شوێنە، بۆ دە هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. بەشی سەرەوەی شوێنەوارەکەش، بریتیە لە پەرستگه‌یەکی ساڵانی ١٢٠٠ پ.ز.
پەیکەرەکان، گیانەوەری باڵدار، پەیکەرێکی ئەبولهۆل، تابڵۆیەکی بازێلتی ئیشتار و دەیان پەیکەری دین. هەموو شوێنەکە، پاشماوەی شورە و دیوارێکی ئەستووری تێدا دۆزراوەتەوە، کە شوێنەواری چوار دەرگه‌ی تێدا دەردەکەوێت. واتا پاشماوەی شارێکی شورەداری مێژووییە.
ئەو شوێنە، هەرچەندە لای شوێنەوارناسان زۆر باش ناسراوە، بەڵام تا ئێستا، هەڵکۆڵینی زۆر کەمی تێدا کراوە، دەنا گومان دەکرێت زۆر شوێنەواری دیشی تێدا دەربکەوێت.
ش. م