گرووپێك چه‌ته كه له ٦ كه‌س پێكهاتبوون، ئه‌مڕۆ كاتژمێر ١٩:٤٥ هێرشیان كرده سه‌ر ده‌رگه‌ی سنووری گرێ سپی له هه‌رێمی فورات و هه‌وڵیاندا سنوور تێپه‌ڕێنن، به‌ڵام له هه‌مان ساتدا هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی دایه‌وه و بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر شه‌ڕ هاته ئاراوه.
له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌دا، ٤ چه‌ته كوژران و ٢ی دیكه‌ش برینداربوون. ته‌رمی چه‌ته‌كان و چه‌ك و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانیان كه‌وتنه ده‌ستی شه‌ڕڤانان. هه‌ردوو چه‌ته برینداره‌كه‌ش بۆ دیوی توركیا هه‌ڵاتن.
له لایه‌كی دیكه‌وه سوپای توركیای داگیركه‌ر به چه‌كی قورس هێرشی كرده سه‌ر گوندی «ئهلهۆشهریه» كه ده‌كه‌وێته باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی منبج.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج بڵاوی كرده‌وه: سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی به چه‌كی قورس هێرشیان كردۆته سه‌ر گوندی ئهلهۆشهریه كه ده‌كه‌وێته باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی منبج.
شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج به چه‌كی قورس وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان دایه‌وه و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه شه‌ڕ له ناوچه‌كه به‌رده‌وامه.
ش. م