سوپای توركیای داگیركه‌ر گوله‌به‌رانی گرێسپی ده‌كات

سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ر به‌هه‌ڕه‌مه‌كی گوله‌بارانی شاری گرێسپی ده‌كات له‌ ڕۆژئاوای كوردستان.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵی هاوار (ANHA)، سوپای توركیای داگیركه‌ر له‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه‌ به‌چه‌كی سووك و دۆشكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی گوله‌بارانی شاری گرێسپی ده‌كات.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌ ڕایانگه‌یاند، سه‌ربازانی سوپای توركیا له‌ سه‌رانسه‌ری سنووره‌وه‌ ده‌ستڕێژیی گوله‌ له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن. به‌ گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ تا ئه‌م ساته‌ هێرشه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

سوپای توركیای داگیركه‌ر له‌ شه‌وی ڕابردووه‌وه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ده‌روازه‌ی سنووری گرێسپی و له‌ ئه‌نجامدا ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی ئه‌ركی خۆپاراستن شه‌هید بووه‌ و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بووه‌.

s.m