سوپای تورک هێرشی کردە سەر تربەسپی و سەریکانی

ئەمڕۆش سوپاى تورک بەردەوام بوو لە هێرشەکانى بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان و لەو چوارچێوەیەشدا تۆپبارانی گوندەوارەکانی تربەسپی و ناو شاری سەریکانی کردووە.

ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکى پێشنیوەڕۆ، سوپای تورکیای داگیرکەر بە تۆپ و هاوەن هێرشی کردووەتە سەر گوندی تل جیهانی سەر بە شارۆچکەی تربەسپی لە کانتۆنی قامیشلۆى ڕۆژئاواى کوردستان.
بەپێ زانیاری بەدەستخراو، هێزەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی هاوڵاتیانیان کردووەتە ئامانج و لە ئاکامی ئەوەشدا زیانی ماددیی لێکەوتووەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، کاتژمێر ۱٤:۰۰ پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، هێزەکانی تورکیا هێرشیان کردە سەر گەڕەکی مەحەتەی شاری سەرێکانی. هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی بە شوێنی هەمباری دانەوێڵە و سەماد گەیاندووە.

 

هـ.هـ