سوپای تورکیا هێرشی کردە سەر گوندەکانی تربەسپی

سوپاى داگیرکەری تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانى بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان، لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ گوندی تل جیهان-ی سەر بە تربەسپی تۆپباران کرد.

کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکى پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ، سوپای تورکیای داگیرکەر بە تۆپ و هاوەن هێرشی کردووەتە سەر گوندی تل جیهان، سەر بە تربەسپی، لە ڕۆژئاواى کوردستان.

بەپێ زانیارییە سەرەتاییەکان، ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی کراوەتە ئامانج.

ک-ش