شه‌رڤانان ئه‌مشه‌و زنجیره‌یه‌ك چالاكییان له‌ دژی سوپای توركیا ئه‌نجامدا

هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده‌ ئه‌مشه‌و زنجیره‌یه‌ك چالاكییان له‌ دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی ئه‌نجامدا، به‌هۆی چالاكییه‌كانه‌وه‌ ده‌یان سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا‌ كوژران و برینداربوون. هه‌روه‌ها ٢ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیش تێكشكێنران.

 له‌ گوندی شنگولی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی ڕاجۆی عه‌فرین، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ له‌ دژی سوپای داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجامدا. له‌ ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌ ٢ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی كه‌ دۆشكه‌یان له‌سه‌ر بوو، به‌ سه‌ربازه‌كانی ناویه‌وه‌ له‌ناوبران.

هاوكات له‌ ئه‌نجامی چالاكییه‌كی شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌ له‌ گوندی خه‌لیلی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شیه‌ی عه‌فرین، ٣ سه‌ربازی توركیا كوژران.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ گوندی بوكێی ناوچه‌ی بلبلێی عه‌فرین، شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا، ڕاگه‌یه‌ندرا كه‌ له‌ چالاكییه‌كه‌دا ١٥ سه‌رباز و چه‌ته‌ كوژراو و برینداربوون.

هاوكات سوپای توركیا له‌ ڕێی هێرشی زه‌مینی و ئاسمانییه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ بۆردومانكردنی به‌نداوی مه‌یدانكێی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شه‌را.

 

ش. م