شەڕڤانانی ئیدلب: ئێمه پارێزگاری لە عەفرین دەکەین و چاویشمان لە ڕز

شەڕوانانی ئیدلب که لە نێو لیوای ئەل شمال دیموکراتیک دا جێ دەگرن و ئێستا لەبەرەکانی پێشەوەی عەفرین لر دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا دەجەنگن، ڕایانگەیاند: ''ئێمه عەفرین دەپارێزین و چاومان لە ڕزگارکردنی ئیدلبیشە.

شەڕڤانانی ئیدلب کە بەهۆی زۆرداری چەتەکانی تورکیا وە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتووه و ئێستا لە ناوچەی شێراوای عەفرین لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ لە دژی داگیرکارین، ڕایانگەیاند: ''ئاڕمانجی ئێمه ڕزگار کردنی تەواوی سووریایه. ئێستا ئێمه لەسەر سنوورەکانی عەفرین لەدژی هێرشەکان لە شەڕ داین. ئێمه چاومان لە ڕزگار کردنی ئیدلب – یشە که ئێستا لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و چەتەکان و ڕێکخراوی ئەلقاعیدە وە داگیرکراوە''.