شەڕڤانانی یەپەژە و ژنانی رەقا دەستیان بە هەڵمەتى پاککردنەوە کرد
لە چوارچێوەى رێوشوێنەکان لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا شەڕڤانانی یەپەژە و ژنانی رەقا دەستیان بە هەڵمەتی پاککردنەوە کرد.
لە چوارچێوەى رێوشوێنەکان لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا شەڕڤانانی یەپەژە و ژنانی رەقا دەستیان بە هەڵمەتی پاککردنەوە کرد.
شەڕڤانانی یەکەکانى پاراستنى ژنان (یەپەژە) لەگەڵ ژنانی ناوچەکە چوونە ناو شەقامەکانی رەقا و دەستیان بە پاککردنەوەى شارەکە کرد.
ئەو هەڵمەتی پاککردنەوەیە لە چوارچێوەى رێوشوێنەکانى دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێوەدەچێت.
بە تێگەیشتن و دروشمی "رێوشوێنی خۆپاراستن و پاک و خاوێنی لە دەرمان باشترە" ژنان دەستیانکرد بە پاککردنەوەى شەقام و کۆڵانەکانى رەقا.
شەڕڤانێکى یەپەژە بە ناوی زۆزان رایگەیاند، ئەرکی مرۆیی بۆ ئەوان لە پێش ئەرکی سەربازییەوەیە. راشیگەیاند "کاری ئێمە ئاسایش و پاراستنە، هەم ئاسایش لە رووی سەربازییەوە هەم ئاسایش لە رووی تەندروستی و نەخۆشییەوە. بۆ بۆ ئەوەى شارەکەمان لە نەخۆشی بپارێزین هەر چیەکمان لە دەست بێت ئەنجامی دەدەین".
شەڕڤانی یەپەژە و ژنانی رەقا رایانگەیاند، هەوڵ دەدەن درێژە بە هەڵمەتەکەیان بۆ پاککردنەوەی شارەکە بدەن.
ژ.ت