شه‌وی ڕابردوو هێرشه‌كانی سوپای توركیا به فڕۆكه‌ی جه‌نگی و تۆپخانه‌كانییه‌وه له دژی عه‌فرین به‌رده‌وام بوون. هێزه‌كانی داگیركه‌ر له به‌رانبه‌ر ڕاجۆ، جندرێس و گونده‌كانیان چه‌ندین جار هێرشیان ئه‌نجامدا.
شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده وه‌ڵامی هێرشه‌كانیان دایه‌وه و گورزێكی كاریگه‌ریان له داگیركه‌ر دا.
به‌ره‌ی شه‌را
له ناوچه‌ی شه‌را كۆپته‌ره‌كانی سوپای توركیا بۆمبارانی گوندی شیلتاهته و ده‌وروبه‌رییان كرد. هه‌روه‌ها به تانك هێرشیان كرده سه‌ر گونده‌كانی دیكمه‌تا، دێرسوان و گوندی بافلۆن.
له گوندی قه‌سته‌ل جندۆ و گردی قه‌سته‌ل، شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده به چه‌كی قورس وه‌ڵامی هێرشه‌كانی سوپای توركیا و چه‌ته‌كانیان دایه‌وه.
له مه‌دانا و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری، هێزه‌كانی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی هه‌وڵیاندا پێشڕه‌وی بكه‌ن، به‌ڵام شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده ڕێگرییان لێ كردن.
به‌ره‌ی عه‌زاز
له به‌ره‌ی عه‌زاز شه‌ڕڤانان چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا و چه‌ندین چه‌ته كوژران.
به‌ره‌ی بلبلێ
یه‌كێك له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی كه شه‌ڕێكی قورسی لێ ڕووده‌دات، گونده‌كانی سارنجكێ و شێخورزێ-ی سه‌ر به ناوچه‌ی بلبلێ-ن. داگیركه‌ر به كۆپته‌ر هێرشیان كرده سه‌ر گونده‌كان.
به‌ره‌ی جندرێس
سوپای توركیای داگیركه‌ر هێرشی كرده سه‌ر جندرێس و گونده‌كانی، شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده وه‌ڵامیان دانه‌وه و لانیكه‌م چه‌ته‌یه‌ك كوژرا.
به‌ره‌ی مابه‌تا
له مابه‌تا، له دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو پێكدادان له‌نێوان هه‌سه‌ده و چه‌ته‌كان هاته ئاراوه، چه‌ندین چه‌ته و سه‌ربازی توركیا كوژران. له گوندی خه‌لیل، له دژی هێزه‌كانی داگیركه‌ر چالاكییه‌ك ئه‌نجام درا. ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی به سه‌رنشینه‌كانییه‌وه تێكشكێنرا.
داگیركه‌ران هێرشیان كرده سه‌ر گوندی برجك-ی سه‌ر به شه‌راوا.
ش. م